ئیداره‌ی ترامپ پلانی بنیاتنانی دیواره‌كه و ناونووسكردنی موسڵمانان داده‌ڕێژێت
كوباش، كه وه‌ك راپۆرته میدیاییه‌كان ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، یه‌كێك ده‌بێت له ئه‌ندامه سه‌ره‌كییه‌كانی ئیداره‌ی كاتی ترامپ و به‌شداری له كۆنگره خوولییه‌كان كردووه، له‌ماوه‌ی سێ مانگی رابردوودا، له‌گه‌ڵ 12 راوێژكاری ترامپ گفتوگۆی له‌باره‌ی هاتنی په‌نابه‌ران كردووه.
كوباش له گفتوگۆیه‌كدا، له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز باسی له‌وه كردووه، راوێژكارانی تایبه‌ت به كۆچ و كۆچبه‌ران، گفتوگۆی داڕشتنی ژماره‌یه‌ك بڕیارییان كردووه و بڕیاره‌كانیشیان پێشكه‌ش به ترامپ كردووه و گوتی: "ره‌نگه دۆناڵد ترامپ و وه‌زاره‌تی ئه‌منی ناوخۆ، به جددییه‌وه كاری له‌سه‌ر بكه‌ن".
ئه‌و به‌رپرسه ویلایه‌تی كانساس راشیگه‌یاندووه، راوێژكارانی ترامپ له‌وه ده‌كۆڵنه‌وه چۆن بتوانن دیواره جیاكه‌ره‌وه‌كه بنیاتبنێن به‌بێ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی كۆنگرێس.
كریس كوباش له گفتوگۆكه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئه‌و له‌و بڕوایه‌دا به‌شێك له په‌نابه‌ره نایاساییه‌كان، به‌ر له‌وه به ئه‌نجامدانی كاری توندوتیژی تۆمه‌تبار بكرێن، ره‌وانه‌ی وڵاته‌كانییان بكرێنه‌وه باشتره.
به گوێره‌ی قسه‌كانی ئه‌و به‌رپرسه، ئیداره‌ی نوێی ترامپ، هه‌وڵده‌دات گۆڕانكاری له بڕیارێكی ساڵی 2012ی باراك ئۆباما بكات، كه نزیكه‌ی 700 هه‌زار كه‌سی له مه‌ترسی ناردنه‌وه‌یان بۆ وڵاته‌كانییان پاراستووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی یاسایی مانه‌وه‌یان له ئه‌مه‌ریكا هه‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رێگه‌ی كاركردنیان له‌و وڵاته پێدراوه.
دۆناڵد ترامپ، 45ه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، هه‌فته‌ی رابردوو له به‌رنامه‌ی (60 خووله‌ك)ی ته‌له‌ڤزیۆنی (سی بی ئێس) گوتی: "هه‌ر كه پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا وه‌ربگرم، راسته‌وخۆ ئه‌و په‌نابه‌ره نایاسییانه ده‌نێرمه‌وه، كه توندوتیژی و تاوانییان ئه‌نجامداوه و به شێوه‌یه‌كی نایاسایی له ئه‌مه‌ریكا ده‌ژین".
K24-
