ئه‌و به‌ڵێنانه‌ى هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن كه ترامپ لێیان پاشگه‌ز بووه‌وه
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى به‌رنامه‌ى چاودێرى ته‌ندروستى
ترامپ له‌كاتی هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردندا كارتێكی گرنگى ده‌رهێنا، پاش ئه‌وه‌ى له بواری چاودێرى ته‌ندرۆوستیدا ره‌خنه‌ى له سیاسه‌تی باراك ئۆباما گرت و، به‌ڵێنى دا به‌رنامه‌ى (ئۆباما كیێر) هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌و وازى لێ بهێنێت، كاتێك گوتى: (ئه‌و شته زۆر خێرایانه ئه‌نجام ده‌ده‌ین.. ئه‌وه كاره‌ساته).
پاش سه‌ركه‌وتنیشی له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ترامپ روونی كرده‌وه كه ته‌نیا چاكسازی له به‌رنامه‌كه‌دا ده‌كات، له‌گه‌لأ هێشتنه‌وه‌ى هه‌ندێك له بڕگه‌كانی ئه‌و به‌رنامه‌یه.
به‌ندكردنی هیلاری كلینتۆن
ترامپ به لایه‌نگره‌كانی گوت داواكارى گشتی ڕاده‌سپێرێت به‌دواداچوون بۆ ئه‌و تۆمه‌تانه بكات له‌باره‌ى پۆستى ئیلیكترۆنی ڕكابه‌ره دیموكراسییه‌كه‌ى ده‌ورووژێنران، گوتیشی ئه‌و ده‌یه‌وێت (له به‌ندیخانه‌ى توند بكات).
له وه‌ڵامى پرسیارێكدا له‌باره‌ى ئه‌و پلانه‌وه پاش ئه‌وه‌ى له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا سه‌ركه‌وت گوتى: (ئه‌وه هه‌ر هیچ نییه.. بایه‌خێكی زۆر پترمان به‌و پرسه دا..پتر له‌وه‌ى شایه‌نی بێت).
شووره‌كه‌ى مه‌كسیك
ترامپی سه‌ر به كۆماریخوازه‌كان گوتی كه شووره‌یه‌ك به درێژایی سنووری مه‌كسیك دروست ده‌كات، پاش ئه‌وه‌ى په‌رده‌ى له‌سه‌ر ئه‌وه لادا كه ژماره‌یه‌ك له‌وانه‌ى له سنووری مه‌كسیكه‌وه دێنه ناو خاكی ئه‌مه‌ریكا تلیاك له‌گه‌لأ خۆدێنن و تاوانگه‌لى زۆر ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
له‌و ڕووه‌وه نیوت گینفگریچ سه‌رۆكی پێشووى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران (كه ڕاوێژكاری ترامپه) گومانی ئه‌وه‌ى ده‌ربڕی ئه‌و هه‌نگاوه جێبه‌جێ بكرێت و، گوتى: (كاتێكی زۆر له ڕێكخستن و كۆنترۆڵكردنی ڕه‌وشی سنووردا به‌فیڕۆ ده‌دات).
ڕێگه‌نه‌دان به موسوڵمانان
له‌كاتی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یدا ترامپ داوای ئه‌وه‌ى كرد هه‌موو ده‌روازه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به ڕووى موسوڵماندا دابخرێت، به‌ڵام هه‌فته‌ى ڕابوردوو، خۆی له وه‌ڵامدانه‌وه‌ى پرسیارێكى په‌یامنێرێك بوارد كه لێى پرسیبوو ئایه داوا له گۆنگریس ده‌كات هاتنى هه‌موو موسوڵمانان بۆ ئه‌مه‌ریكا قه‌ده‌غه بكات.
باج سه‌پاندن به‌سه‌ر هه‌موو كاڵاكانی چیندا
ترامپ ڕه‌خنه‌ى له چه‌ند هێزێكى بیانی گرت له ڕووى (وێران كردن)ى پیشه‌سازیی ئه‌مه‌ریكا، له‌وه‌یشدا ئاماژه‌ى به په‌كین كردبوو، بۆیه پێشنیازی كردبوو باجێكى زۆر بخرێته سه‌ر كاڵاكانی چین به شێوه‌یه‌ك بگاته 45%.
له‌و باره‌وه ویلبه‌ر ڕۆس گه‌وره ڕاوێژكارى سیاسه‌ت، ئه‌و پرسه‌ى ڕه‌ت كرده‌وه‌و گوتى: 45 له سه‌دى (قسه‌كه‌ى ترمپ)یان هه‌ڵگێڕاوه‌ته‌وه، ئه‌و وای نه‌گوتووه‌و نیازی ئه‌وه‌یشی نییه ئه‌و شته بكات).
ڕێككه‌وتننامه‌ى ئه‌تۆمیی ئێران
ئێران وڵاتێكی دیكه‌ى بیانییه كه ترامپ له هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردنه‌كاندا باسی كرد‌و، له مانگی تشرینی یه‌كه‌مدا به‌ڵێنى دا (ڕێككه‌وتننامه‌كه‌ى ئێران) بدڕێنێت، له ئاماژه‌یه‌كدا به ڕێككه‌وتننامه‌ى ئه‌تۆمیى نێوان ئێران و وڵاته زلهێزه‌كان.
پاش ئه‌وه‌ى هه‌ڵبژێررا، وه‌لید فارس ڕاوێژكارى ترامپ گوتى: (دڕاندن وشه‌یه‌كى زۆر توند‌و به‌هێزه.. ته‌نیا چاوی پێدا ده‌خشێنێته‌وه)، وه‌ك ڕۆژنامه‌ى ئیندیپێندیت بڵاوى كردووه‌ته‌وه.
په‌یمانی ناتۆ
پێشتر ترامپ گوتبووی ئه‌مه‌ریكا چى دیكه پاڵپشتی له ناتۆ ناكات و سوپای ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌یه له كۆریای باشوور بكشێته‌وه، ئه‌گه‌ر سیئۆل پاره‌ى زۆرتر به ئه‌مه‌ریكا نه‌دات.
به‌ڵام هه‌ڵوێستى ترامپ گۆڕا، ئه‌وه‌بوو نووسینگه‌ى سه‌رۆك كۆماری كۆریای باشوور ئاماژه‌ى به‌وه كرد كه له چوارچێوه‌ى وپه‌یمانی نێوان هه‌ردووو وڵات ترامپ به‌ڵێنى داوه پابه‌ندی به‌رگری لێ كردنی كۆریای باشوور بێت.
له‌و ڕووه‌یشه‌وه مایك ڕۆجه‌رز سه‌رۆكی لیژنه‌ى هه‌واڵگرى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند كه ئه‌و لێدوانانه‌ى ترامپ ته‌نیا (قسه‌ى هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن) بوون.
KURDISTAN -
