سه‌ركه‌وتنی تره‌مپ كاردانه‌وه‌ی جیهانیی به‌رفروانی به‌دوای خۆیدا هێناوه
پاڵێوراوی كۆمارییه‌كان دۆناڵد تره‌مپ به سه‌ركه‌وتن له زۆربه‌ی ویلایه‌ته‌كانی ئه‌مریكا، به‌تایبه‌تی ئه‌و ویلایه‌تانه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا نێوان كۆمارییه‌كان و دیموكراته‌كان یه‌ك كلا نه‌بۆنه‌ته‌وه، ده‌نگی پێویستی ئه‌نجومه‌نی هه‌ڵبژاردنی به‌ده‌ستهێنا بۆ گه‌یشتن به كۆشكی سپی.
تره‌مپ به‌پێچه‌وانه‌ی چه‌ندین راپرسی له میانه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و ئه‌و پێشبینیانه‌ی باسیان له سه‌ركه‌وتنی هیلاری كلینتۆن ده‌كرد، له هه‌ڵبژاردنی رۆژی هه‌شتی تشرینی دووه‌می 2016 زۆرترین ده‌نگی به‌ده‌ستهێناو و به تێپه‌ڕكردنی ده‌نگی (270 ده‌نگی ئه‌نجومه‌نی ده‌نگده‌ران)، به‌رامبه‌ر پاڵێوراوی دیموكراته‌كان سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا و بووه چل و پێنجه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مریكا.
كاردانه‌وه‌ی جیهانی به‌رفراوان
وڵاتانی جیهان له ئاسیاوه تا ئه‌وروپا كاردانه‌وه‌یان پیشاندا به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی دۆناڵد ترامپ له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، كه سه‌ركه‌وتنی به خاڵێكی وه‌رچه‌خان له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئه‌ژمار ده‌كرێت.
وه‌زیری به‌رگری ئه‌لمانیا ئورسولا ڤین دێر لێیێن، هاوپه‌یمانی ئهنگلێلا میركلی راوێژكار، سه‌ركه‌وتنی ترامپ به شۆكێكی گه‌وره زانی و پرسیاری ئه‌وه‌ی كرد كه ئایا "ئاشتی ئه‌مریكا" كۆتایی دێت، په‌یوه‌ندیی به ئه‌و ئاشتییه‌ی هه‌یه كه واشنتۆن له وه‌ته‌ی شه‌ری دووه‌می جیهانی سه‌رۆكایه‌تی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا ژان مارك ئایرالت به‌ڵێنی هاوكاری وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ل ترامپی دا و به‌ڵام گوتی وه‌ك شه‌خسی خۆی، بۆ ئه‌و جێگه‌ی پرسیاره و له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ترامپ دڵنیا نییه، وه‌ك به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا، رێكه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئیران و شه‌ڕی ناوخۆ له سوریا.
وه‌زیری پێشووی سوید كارل بیلدت له ئه‌كاونتی خۆی له تویته‌ر نووسیوه سه‌ركه‌وتنی دۆناڵد وه‌ك ساڵی دوو به‌رامبه‌ر بوونی كاره‌ساتی رۆژئاوا دێته به‌رچاو و ئاماژه به ده‌نگدانی به‌ریتانیا بۆ چوونه ده‌ره‌وه له یه‌كێتی ئه‌وروپا كرد و "به توندتر به‌ستی قاویشی كورسی" به‌ناو كرد.
له لایه‌كی تره‌وه پۆپۆلیسته‌كانی راستگرا له ئوسترالیاوه تا فه‌ره‌نسا خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕی و به لێدانێك له دامه‌زراوه‌ی سیاسی ده‌زانن.
ئه‌ندامێكی به‌ره‌ی نیشتیمانی فه‌ره‌نسا، فلۆریان فیلیپۆ له ئه‌وكانتی تویته‌ری خۆی نووسیوه "دونیای ئه‌وان دروخێت و دونیای ئێمه‌ش بنیات ده‌نرێت".
ژان ماری لۆپێن دامه‌زرێنه‌ی به‌ره‌ی نیشتیمانی فه‌ره‌نسا و باوكی مارین سه‌رۆكی ئێستای ئه‌و پارته رایگه‌یاند "ئه‌مڕۆ ئه‌مریكا و سبه‌ینێ فه‌ره‌نسا!".
جێگری سه‌رۆكی ئه‌لته‌رناتیفی دژی كۆچبه‌ران له ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند "سه‌ركه‌وتنی دۆناڵد نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه هاووڵاتیان له رۆژئاوا داوای گۆڕانێكی روون له سیاسه‌ت ده‌كه‌ن".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا مه‌ولوود چاوشئۆغلو "پیرۆزبایی دۆناڵد ترامپی كرد به بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا" و له ئه‌وكانتی خۆی له تویته‌ر نووسیوه "ئه‌نقه‌ره له‌سه‌ر بنه‌مای متمانه، په‌یوه‌ندی و هاوكارییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا به‌هێزتر ده‌كات".
ترامپ له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ستایشی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤلادیمیر پوتین سه‌رۆكی روسیا كرد و داوای كرد پێویسته رێگه به كۆریای باشوور و ژاپۆن بدرێت په‌ره به بۆمبی ئه‌تۆمی بده‌ن بۆ به‌رگری كردن له خۆیان.
هه‌روه‌ها دژایه‌تی خۆی به‌رامبه‌ر رێككه‌وتنی جیهانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا ده‌ربڕی كه ساڵی رابردوو له فه‌ره‌نسا ئیمزا كرا و دژایه‌تی خۆیشی به‌رامبه‌ر رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی نێوان تاران و رۆژئاوا پیشاندا كه به‌هۆی ئه‌و رێككه‌وتنه سزاكانی سه‌ر ئێران سووك كران و له به‌رامبه‌ر دا له نزیكه‌وه چاودێری پرۆگرامی ئه‌تۆمی ئێران ده‌كرێت.
ژیاننامه‌ی تره‌مپ
دۆناڵد جۆن ترەمپ، گەورە بازرگانی ئەمریکی لە 14ی حوزەیرانی 1946 لە نیویۆرک سیتی، لە ویلایەتی نیویۆرک لە دایکبووە و ئێستاش دانیشتووی هەمان ویلایەتە.
ترەمپ دووەم گەورەترین منداڵی ماڵەوە بووە، لە باوکییەوە بەرەگەز ئەڵمانە و لە دایکیشیەوە بەرەگەز سکۆتلاندییە.
دۆناڵد ترەمپ لە نیویۆرک دەست بەخوێندن دەکات، بەڵام لە تەمەنی 13 ساڵیدا قوتابخانە جێدەهێڵێت و دەچێتە ئەکادمیای سەربازیی نیویۆرک.
لە ساڵی 1964 دۆناڵد جۆن ترەمپ دەچێتە زانکۆی فۆردهام لە نیویۆرک، بەڵام دوای دوو ساڵ خوێندن، خوێندنەکەی دەگوازێتەوە بۆ زانکۆی پێنسلڤانیا و لەو زانکۆیە بەشی دارایی و بازرگانی دەخوێنێت.
دوای تەواوکردنی زانکۆ، ژیانی ترەمپ وەک بازرگانێک لە کۆمپانایەکی باوکی دەستپێدەکات و ساڵ دوای ساڵ ئەستێرەی بازرگانی دەدرەوشێتەوە، بە جۆرێک لە ساڵی 2016 کۆی داهاتی بە 3.7 ملیار دۆلار خەمڵێندراوە.
ترەمپ بەدەر لە کاری بازرگانی، هاوکات بۆ چەند ساڵێک لە بواری راگەیاندن کاردەکات، ساڵی 2003یش، وەک پرۆدویسەر و پێشکەشکار لە کەناڵی ئێن بی سی ئەمریکی دەستی بەکارکردووە.
لە ماوەی ژیانی سێ‌جار هاوسەرگیریی کردووە، بۆ دواینجاریش لەساڵی 2005 هاوسەرگیری لەگەڵ مێلانیا کردووە و ئێستاش هاوسەرییەتی و خاوەنی پێنج منداڵە.
ژیانی سیاسی ترەمپ تاڕادەیەک ئاڵۆزی پێوەدیارە، لەماوەی ژیانیدا بۆ چەندین جار پارتەکەی لە دیموکراتەکان بۆ کۆمارییەکان گۆڕیوە و بەپێچەوانەشەوە، هەروەها بۆ چەند ساڵێکیش وەک سەربەخۆ ماوەتەوە، بەڵام دواجار لە 2012 بووەوە بە کۆماریی و تاوەكو ئێستاش ئەندامی ئەو پارتەیە.
لە ساڵی 1971ەوە تاوەكو ئێستا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی دەزگای ترەمپە و لە 16 حوزەیرانی 2016 خۆ وەک کاندیدی سەرۆکایەتی لەسەر لیستی کۆمارییەکان رایگەیاند.
Hawler-
