رای چۆمسکی لەبارەی ترەمپ و ئایندەی ئەمریکاوە

رای چۆمسکی لەبارەی ترەمپ و ئایندەی ئەمریکاوە
بیرمەندی سیاسی ئەمریکی، نائۆم چۆمسکی، لەبارەی دەرچوونی دۆنالد ترەمپەوە، رایگەیاند، ئەوەی روویدا "رووداوێکی بێ وێنەی رۆژئاوای پیشکەوتوو بوو".



چۆمسکی لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ ئاژانسی ئەڵمانی، هۆکاری بەرزبوونەوەی کەسایەتی ترەمپ لە کۆمەڵگای ئەمەریکادا خستە روو و ئاماژەی بۆ ئەوەکرد "ترەمپ دیاردەیەکی زۆر دەگمەنە، لە هیچ نەتەوەیەکی پیشەسازی رۆژئاوای شارستانی دەرنەکەوتووە".



رونیشیکردەوە، ئەوانەی پشتگیری لە ترەمپ دەکەن، کەسانی هەژار نین، زۆربەیان لە چینی کرێکارە سپییەکانن، کە لە قۆناغی نیولیبرالیەت پەراوێزخران.



گوتیشی: لە راستیدا ئەمریکا راستەقینە وڵاتی تاکە حیزبە، کە دوو رووی هەیە، یەکێکیان کۆمارییەکانن و ئەوەی دیکەیان دیموکراتەکانن.

Payamner-
Top