ميرێكى سعوديه ئاڵاى سپى بۆ ترامپ هه‌ڵده‌كات
وه‌ليدى كوڕى ته‌ڵاڵ له هه‌ژمارى خۆي‌دا له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر نووسيويه‌تى: "هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكايه‌تى.. دۆناڵد ترامپ.. سه‌ره‌ڕاى ناكۆكييه‌كانى رابردوو، ئه‌مريكا قسه‌ى خۆى كرد و جوانترين پيرۆزبايى له سه‌رۆكايه‌تييان ده‌كه‌م".
ترامپ و وه‌ليد، له رابردوودا و به تايبه‌تى له‌سه‌روبه‌ندى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردندا له رێى تويته‌ره‌وه كه‌وتبوونه لێدوان دان له دژى يه‌ك.
له جريوه‌يه‌كدا وه‌ليد نووسيى بووى: "تۆ په‌ڵه‌ى شه‌رمى نه‌ك ته‌نيا به حزبى كۆمارييه‌كانه‌وه، به‌ڵكو به هه‌موو ئه‌مريكاوه. له كێبڕكێى سه‌رۆكايه‌تى ئه‌مريكا بكشێوه.چونكه تۆ هيچ كاتێك ده‌رناچيت".
له وه‌ڵاميدا ترامپ نووسى بووى: "ميرى گێل وه‌ليدى كوڕى ته‌ڵاڵ ده‌يه‌وێت به پاره‌ى باوكى ته‌حه‌كوم به سياسه‌تمه‌دارانى ئه‌مريكاوه بكات. ئه‌و كاته‌ى من ده‌رده‌چم بۆ سه‌رۆكايه‌تى چيديكه تۆ ناتوانيت ئه‌وا به‌رده‌وام بييت".
وه‌ليد پێشتر له چاوپێكه‌وتنێكى رۆژنامه‌ى حوڕيه‌ت وتبووى: دوو جار ترامپم له ئيفلاس رزگار كردووه.
وتبووشى ئه‌و يه‌خته‌ى پێى چوومه‌ته كه‌ناراوه‌كانى ئه‌نتاڵياى توركيا پێشتر هى ترامپ بووه و له‌وم كڕيوه‌ته‌وه، ئه‌و كاته‌ى خه‌ريك بوو ئيفلاس بكات.
k24-
