ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ماردین روویدا
ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ناوچه‌ی دێریك-ی ماردین له‌نزیك بینای قایمقام روویداوه‌و به‌پێی ئه‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌كان بریندار هه‌یه، له‌نێویاندا قایمقامی ناوچه‌ی دێریك‌و دوو له‌پاسه‌وانه‌كانی، ئه‌وه‌ش به‌پێی ئه‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌كان.
ته‌قینه‌وه‌كه كاتژمێر 12:10 نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه روویداوه‌و له‌ئه‌نجامدا محه‌مه‌د فاتیح سافیتورك، قایمقامی ناوچه‌كه كه له‌ئێستادا وه‌كو سه‌رۆكی شاره‌وانی دێریك راسپێردراوه بریندار بووه له‌گه‌ڵ دوو پاسه‌وانی‌و دوو كه‌سی تری سڤیلیش بریندار بوون.
تائێستا نازانرێت ته‌قینه‌وه‌كه لچۆن بووه، به‌ڵام ژماره‌یه‌كی زۆر ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن به‌ره‌وه شوێنی رووداوه‌كه رۆیشتوون.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه هه‌ینی رابردوو به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له‌ئامه‌د، هه‌شت كه‌س گیانیانله‌ده‌ستداو لاینیكه‌م 100 كه‌سی تریش برینداربوون.
ته‌قینه‌وه‌ی هه‌ینی رابردوو هاوكات بوو له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركردنی هاوسه‌رۆكانی هه‌ده‌په‌و ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری تری ئه‌و پارته له‌لایه‌ن حكومه‌تی توركیاوه.
PAYAMNER-
