ئەڵمانیا.. حەوت ”پۆلیسی ئیسلامی“ دادگایی دەکات
ئەو حەوت تۆمەتبارە، کە تەمەنیان لە نێوان 25-30 ساڵی دایە، لە ساڵی 2014 چاکەتێکی نارنجییان پۆشی، کە لەسەر نووسرابوو ”پۆلیسی شەرعی“ و لە شەقامێکی شاری وبیرتاڵ لە رۆژئاوای ئەڵمانیا داوایان لە هاووڵاتیی و رێبواران دەکرد، نزیکی خواردنەوە کحولییەکان نەکەون و نەچنە قومارخانە و دیسکۆکان.
لە مانگی کانوونی یەکەمی 2015، دادگای شاری وبیرتاڵ تۆمەتەکانی سەر ئەو گرووپەی لابرد، بەڵام دادگای باڵای دۆسڵدۆرڤ لە مانگی ئایاری 2016 بڕیاری دادگای وبیرتاڵی رەتکردەوە.
رۆژی پێنجشەممە 10ـی تشرینی دووەمی 2016، دادگای باڵای دۆسڵدۆرڤ دەستی بە دادگاییکردنی ئەو حەوت کەسە ئیسلامییە بە تۆمەتی ”پۆشینی جلی فەرمی بە بێ دەسەڵاتی فەرمی“ کرد.
بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکانی میدیا ئەڵمانییەکان، رەنگە ئەو کەسە ئیسلامییانە بە پیبژاردن یاخود زیندانیکردنی تاوەکو دوو ساڵ، سزا بدرێن.
باسنيوز
