ئه‌مریكا ئاماری كوژراوانی سڤیل له عێراق و سوریا راده‌گه‌یه‌نێت
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی رویته‌رز، سوپای ئه‌مریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند ئه‌و ژماره كه‌سه له قوربانیانی سڤیل له نێوان 20 تشرینی دووه‌می 2015 و 10 تشرینی یه‌كه‌می 2016 كوژراون، ئه‌و كاتانه‌ی به فڕۆكه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر چه‌كدارانی داعش له عێراق و سوریا.
كۆلۆنێل جۆن تۆماس گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی سوپای ئه‌مریكا رایگه‌یاند له ته‌واوی ئه‌و كه‌یسانه به وریایی هه‌نگاو گیراوه‌ته به‌ر و له كاتی هێرشی هه‌واییدا یاسای شه‌ڕ له‌به‌ر چاو گیراوه، به‌ڵام به داخه‌وه قوربانی سڤیلی هه‌بووه.
له رۆژی 20 تشرینی دووه‌می 2015، پێنج هاووڵاتی سڤیل له دێره‌زور كوژران، پاش ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌كانی ئه‌مریكا هێرشێكیان دژی داعش ئه‌نجامدا.
له هێرشیكی دیكه‌دا له رۆژی پێنجی ئاداری رابردوو، 10 هاووڵاتی عێراقی له ئه‌نجامی هێرشێكی هه‌وایی بۆ سه‌ر كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی داعش كوژران.
گوته‌بێژێكی دیكه‌ی فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی سوپای ئه‌مریكا رایگه‌یاند به‌پێی ته‌خمینی پێنتاگۆن 119 هاووڵاتی سڤیل له ساڵی 2014 به‌هۆی هێرشی هه‌وایی ئه‌مریكا كوژراون و 37 دیكه‌شی برینداربوونه.
ئه‌منستی ئینته‌رناشناڵ مانگی رابردوو له راپۆرتێكدا رایگه‌یاند نزیكه‌ی 300 هاووڵاتی سڤیل به‌هۆی 11 هێرشی هه‌وایی هاوپه‌یمانان له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوو كوژراون.
به‌پێی داتا سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا، سوپای ئه‌م ووڵاته 12356 هێرشی هه‌وایی دژی داعش ئه‌نجامداوه، 6992 له عێراق و 5362 له سوریا بووه.
تێچوونی شه‌ڕی دژی داعش له عێراق و سوریا 9.3 ملیار دۆلار تێچوونی بۆ ئه‌مریكا هه‌بووه.
K24
