هیلاری کلینتۆن ئامادەیە هاوکاریی دۆناڵد ترامپ بکات
پاڵێوڕاوی دیموکراتەکانی ئەمریکا لە هەلبژاردنەکانی سەرۆککۆماریی ٢٠١٦ی ئەمریکا هیلاری کلینتۆن، رۆژی چوارشەممە بە فەرمی شکستی خۆی لەکێبەڕکێکانی سەرۆککۆماریدا راگەیاند و پێرۆزبایی لە دۆناڵد ترامپ کرد.
هیلاری کلینتۆن لە کۆبوونەوەی ئەندامانی کەمپەینەکانی هەڵبژاردن دا لە هوتێلێک لە نیویۆرک، گوتی: ئەنجامی هەڵبژاردنەکان پێشانی دا ئەوەی کە ئێمە بیرمان لێدەکردەوە چەند پارچە بووە، بەڵام ئێمە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانمان قبووڵە و رێزی لێدەگرین.
پاڵێوراوی دیموکراتەکان، ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی بە دەردناک و چاوەڕواننەکراو وەسف کرد، بەڵام گوتی: هەوڵدانەکان بۆ من نەبووە بەڵکوو بۆ وڵاتێک بوو کە ئێمە عاشقی ئەو وڵاتەین.
کلینتۆن گوتی: هیوادارم دۆناڵد ترامپ سەرۆكکۆماری هەموو لایەک بێت و رایگەیاند: دیموکراسیی ئەمریکا سەر بە دەستاودەستکردنی ئاشتیانەی دەستەڵاتە و بەبێ رێزی لێبگرین و هەروەها گوتی: شەوی رابردوو پیرۆزباییم لە دۆناڵد ترامپ کردووە و پێم گوتووە ئامادەم کاری لەگەڵدا بکەم.
Payamner-
