له باره‌ى يه‌كينه‌كانه‌وه ئه‌نقه‌ره داواى زه‌مانه‌ت له ئه‌مريكا ده‌كات
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا مه‌ولود چاوش ئۆغڵۆ داوايكرد، له باره‌ى به‌شدارى كردنى هه‌ندێك لايه‌ن له شه‌ڕى ره‌ققه زه‌مانه‌تى پێويست بدرێته توركيا.
توركيا دژى ئه‌وه‌يه يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل ناسراو به يه‌په‌گه و هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات كه يه‌په‌گه پێشڕه‌وييان ده‌كات به‌شدارى له شه‌ڕى ره‌ققه‌دا بكه‌ن.
چاوش ئۆغڵۆ گوتى: ئه‌مريكا پێى راگه‌ياندووين ئه‌و هێزانه ته‌نيا له گه‌مارۆدانى ره‌ققه‌دا به‌شدارى ده‌كه‌ن و ناچنه ناو شاره‌كه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتى: توركيا رێككارى تايبه‌ت ده‌گرێته به‌ر ئه‌گه‌ر هاتوو هاوپه‌يمانه‌كانى به‌ڵێنه‌كانى خۆيان به‌جێ نه‌هێنا له شارى منبج كه پێشتر توركيا داوايكردبوو، يه‌كينه‌كان له شاره‌كه بكشێنه‌وه و تا ئێستا به كرده‌وه نه‌كشاونه‌ته‌وه.
ئه‌نقه‌ره پێى وايه يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل باڵێكى سه‌ر به پارتى كرێكارانى كوردستانه و به هۆى پشتيوانى ئه‌مريكا له يه‌كينه‌كان نيگه‌ران بووه.
نيگه‌رانييه‌كانى توركيا له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌يان گرتووه، پێشكه‌وتن و به‌هێزبوونى يه‌كينه‌كان له رۆژئاواى كوردستان كاريگه‌رى له‌سه‌ر پێگه‌ى پارتى كرێكارانى كوردستان له باكوور درووست بكات.
k24-
