سوپای پاسداران ڕوونکردنەوە لەبارەی لێدوانەکەی ڕاوێژکارێکی خامنەیی دەدات
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی (میهر) و بە پشتبەستن بە ماڵپەڕی فەرمیی سوپای پاسداران (سوپا نیوز)، دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ندین بابه‌ت سه‌بارەت به هه‌ڵسوکه‌وتی هه‌رێمی کوردستان له به‌رانبه‌ر ئێران و ئاماژەکان بۆ دروستبوونی ناکۆکی، سه‌ردار ڕه‌مه‌زان شه‌ریف، گوته‌بێژی سوپای پاسداران، ڕای گەیاندووە: "زه‌قکردنه‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌ی نادروست له لێدوانه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی به‌رپرسێکی سه‌ربازیی ئێران سه‌باره‌ت به هه‌ڵسوکه‌وتی هه‌رێمی کوردستان، سیناریۆیه‌کی دۆڕاوه و دوژمن له‌م ڕێگایه‌دا سه‌ر ناکه‌وێت".
گوتەبێژەی سوپای پاسداران گوتیشی: "په‌یوه‌ندییه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران و ڕه‌وت و لایه‌نه کوردییه‌کانی هەرێمی کوردستان، به‌تایبه‌تی پارتی و یه‌کێتی په‌یوه‌ندییه‌کی مێژووییه و هه‌میشه ده‌ستکه‌وتی ئیجابی و پڕبایه‌خی بۆ دوولایه‌ن بووه."
گوته‌بێژی سوپا به ئاماژه به په‌یوه‌ندیی تۆکمه‌ی نێوان ئێران و مه‌سعوود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، هه‌روه‌ها جه‌لال تاڵه‌بانی، سکرتیری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، گوتی: “دوژمنان دوای شکستهێنانی یه‌ک له دوای یه‌ک له ناوچه‌که به‌تایبه‌ت له حه‌ڵه‌ب و مووسڵ، ده‌یانه‌وێت به چه‌وا‌شه‌کاری شکسته‌کانیان بشارنه‌وه و به ستراتژیی دووبه‌ره‌کێ نانه‌وه و ئاڵۆزی دروستکردن له نێوان ده‌وڵه‌ته‌کان و گه‌لانی ناوچه‌که له‌وانه گه‌لی ئێران و هه‌رێمی کوردستان هاتوونه‌ته مه‌یدان".
شه‌ریف راشیگه‌یاندووە: "په‌یوه‌ندیی زۆر پته‌وی ئێران و هه‌رێمی کوردستان هیچ کات له‌ژێر کاریگه‌ریی ئۆپەراسیۆنی ده‌روونیی ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ڕۆژئاوا و هه‌ندێ ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی عه‌ره‌بی نابێت و به هۆشیاریی دوولایه‌ن ئه‌نجامی پێچه‌وانه‌ی بۆ دوژمن ده‌بێت".
جه‌ختیشی کردەوە که "بارزانی، چه‌ندین جار جه‌ختی له‌وه کردووه که ئه‌وان ڕێگه ناده‌ن له خاکی هه‌رێمی کوردستانه‌وه مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاسایسی ئێران دروست بێت".
ئەم گوتانەی گوتەبێژی سوپای پاسداران لە کاتێک دایە کە لە ڕۆژانی رابردوودا یەحیا ڕەحیم سەفەوی، ڕاوێژکاری باڵای سەربازیی عەلی خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە لێدوانێکدا هیرشی کردە سەر هەرێمی کوردستان و ڕای گەیاند: "لە هەرێمی کوردستان و لە کۆنسووڵگەریی وڵاتان، ڕێگە دەدرێت چەک و چۆڵ بدرێتە دژبەرانی ئێران و هێرش بکرێتە سەر خاکی ئێران". لە بەرامبەریشدا دوێنێ سێشەممە 8\11\2016، هەرێمی کوردستان کاردانەوەی نیشان دا و ڕاگەیەندراوێکی فەرمیی بڵاو کردەوە و ئاشکرای کرد: "ئەو قسانەی یەحیا ڕەحیم سەفەوی هیچ بنەمایەکی ڕاستیان نییە”.
باسنيوز
