ئێران: ئەمریکا دەبێ کۆتایی بە دەستێوەردانەکانی لە ناوچە بێنێت
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕەی (ئیرنا) بەهرام قاسمی، گوتەبێژەی وەزارەتی دەروەری ئێران کە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ئەمڕۆ چوارشەممە 2016 -11- 9 ڕایگەیاند "سیاسەتە ناوچەییەکانی ئەمەریکا پێویستیان بە گۆڕانکاری هەیە و ئەوەی بۆ خەڵکی ئێران گرنگە، کارکردی سیاسەتەکانی ئەمەریکایە."
ئاماژەی بەوەش کرد "خەڵکی ئێران لە سیاسەتەکانی ئەمەریکا لە ساڵانی ڕابردوودا ئەزموونی ناخۆشیان هەیە و گوتیشی حکوومەتەکانی پێشووی ئەمەریکا و دەستێوەردانیان لە کاروباری ناوچە و ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست، هۆکاری سەرەکیی توندوتیژی و پشێویی ناوچەکەیە و هەستی موسڵمانانی خەوشدار کردووە."
بەهرام قسمی ڕاشیگەیاند "ناسەقامگیری ئیستای ناوچەکانی لە ناوچەی ستراتیژی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست، کەنداو، کەنداوی عەدەن، دەریای سوور و توندوتیژژیەکانی ناوچە هێنانی گرووپی تیرۆریستیی داعش هەموویان سەرچاوەکەیان بۆ ئەمەریکا دەگەڕێتەوە و پێویستە پێداچوونەوەیان تێدا بکرێت."
هاوکات بێهرووز کەماڵوەندی، گوتەبێژەی ڕێکخراوی وزەی ناوکیی ئێران لە بەرانبەر هەڵبژاردنی دۆناڵد ترەمپدا گوتی "ئێمە ئامادەین بۆ هەر ئەگەرێک و هەموو ڕێکارێکی نائاسایی کە ئەمەریکا بەرانبەر ئێران بیگرێتەبەر."
لە حاڵێکدا زۆربەی ڕاپرسییەکانی هەتا دوێنێ باسیان لەوە دەکرد کە هێلاری کلینتۆن پاڵێوراوی دیموکراتەکان دەبێتە سەرکۆماری ئەمەریکا، بەڵام ئەمڕۆ چوارشەممە و دوای ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دۆناڵد ترامپ توانی بە ڕێژەی 289 دەنگی ئێلێکترال لە بەرانبەر 218 دەنگ بڕواتە کۆشکی سپی و وەک 45مین سەرکۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەستنیشان کرا.
باسنيوز
