ترامپ بە سەرۆکی ئەمریکا هەڵبژێردرا

ترامپ بە سەرۆکی ئەمریکا هەڵبژێردرا
هەڵبژاردن لە سەرجەم ویلایەتەکانی ئەمریکا کۆتایی هات و سندووقەکانی دەنگدان داخراون، ئەنجامەکان لە قازانجی ترامپ دەرکەوتن و بەقازانجی ترامپ بوو و بوو بە سەرۆکی نوێی ئەمریکا.



بەم شێوەیەش، زۆرینەی دەنگەکان لە بەرژەوەندیی ترامپ بوو . پاش چاوەڕوانی کردن ، ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکەی ئەمریکا یەکلا بۆوەو ترامپ بوو بە سەرۆکی تازەی ئەمریکا.



دۆناڵد ترەمپ کاندیدی کۆمارییەکان بووە ٤٥هەمین سەرۆکی نوێی ویلایەتە یەگرتووەکانی ئەمەریکا.


بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی و جیاکردنەوەی دەنگی ویلایەتەکانی، دۆناڵد ترەمپ تا ئێستا ٢٦٧ کورسی بەدەستهێناوە و بە جیاوازییەکی زۆر لە پێش هیلاری کلینتنەوەیە کە ژمارەی کورسییەکانی ٢١٥ کورسییە.

بەپێ ئەنجامی بەراییەکان، دۆناڵد ترەمپ کاندیدی کۆمارییەکان لە ویلایەتەکانی ئیندیانا، کنتاکی، ئالاباما، کارۆلینای باشور، وێست ڤێرجینیا، میسیسیپی، تینیسی، ئۆکلاهۆما، ویۆمینگ، داکۆتای باکور، داکۆتای باشور، نیبراسکا، کەنساس، تەکساس، لویزیانا، ئەرکەنساس ، مۆنتانا، میزوری، ئۆهایۆ،ئیداهۆ، فلۆریدا، جۆرجیا، ئایۆوا و کارۆلینای باکور،یوتا، ئالاسکا و پێنسلڤانیا سەرکەوتوو بووە.

هاوکات هیلاری کلینتینش تا ئێستا لە ویلایەتەکانی ماسەچوسێتس، ڕۆد ئایلاند، نیوجێرسی، ماریلاند، دێلاوێر، ئینۆی، ناوچەی کۆڵۆمبیا،ڤێرمۆنت، نیۆرک، کۆنێتیکەت، نیو مەکسیکۆ، ڤێرجینیا،کۆلۆرادۆ، کالیفۆرنیا، هاوای، ئۆریگۆن، واشنتن و نیڤادا سەرکەوتوو بووە.

هەر بەپێی ئەنجامە بەراییەکان، لە ئێستادا ترەمپ ٢٦٧ کورسی و هیلاریش ٢١٥ کورسیان بەدەستهێناوە، بەو ئەنجامەش دۆناڵد ترەمپ لە پێشە.
Top