توركیا هێزه‌كانی له سه‌ربازگه‌كه‌ی باشیكه‌وه ده‌گوازێته‌وه بۆ ناوچه‌یه‌كی دیكه
كه‌ناڵی "پرێس تیڤی" ئێرانی كه به زمانی ئینگلیزی وه‌شان ده‌كات، له سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی عێراقی زانیووه كه ئه‌و هێزانه‌ی سوپای توركیا له‌و سه‌ربازگه‌یه‌ی باشیك ده‌ستیان به كشانه‌وه كردووه و چوون بۆ شوێنێكی دیكه به‌ڵام ناوی ئه‌و شوێنه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه.
ئه‌و پاشه‌كشه‌یه‌ی سوپای توركیا پاش دوو رۆژ له قسه‌كانی گوته‌بێژی حكومه‌تی توركیا"نو‌عمان كورتولمش" هات كه گوتی" توركیا هێزه‌كانی له سه‌ربازگه‌كه‌ی باشیكه‌وه ده‌گوازێته‌وه بۆ ناوچه‌یه‌كی دیكه و ته‌ئكیدیكرده‌وه كه كشانه‌وه‌كه به بڕیاری توركیایه و په‌یوه‌ندی به رێنمایی و بڕیاری هیچ لایه‌نێكی دیكه‌وه نییه.
ئه‌م هه‌واڵه هێشتا له لایه‌ن به‌رپرسانی سه‌ربازی توركیاوه پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه و ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌شی قسه‌ی بۆ كه‌ناڵه ئێرانییه‌كه كردووه ناوی خۆی ئاشكرا نه‌كردووه و ته‌نها گوتراوه ئه‌و سه‌رچاوه‌یه له نێو ئه‌و هێزانه‌دایه كه به‌شدارن له ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ.
K24
