ته‌ندروستی جیهانیی رێنمایی نوێ بڵاوده‌كاته‌وه بۆ خاوێنیی پرۆسه نه‌شته‌رگه‌رییه‌كان
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رۆژی پێنجشه‌ممه 3ی نۆڤه‌مبه‌ر رێنمایینامه‌یه‌كى 29 خاڵیی بڵاوكرده‌وه وه‌ك رێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌وكردنی برینی پرۆسه نه‌شته‌رگه‌رییه‌كان، رێگه‌گرتن له سه‌رهه‌ڵدانی به‌كتریا سه‌رسه‌خته‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی تێچووی ماددیی پرۆسه پزیشكییه‌كان.
رێكخراوه‌كه ده‌ڵێ ئه‌وانه‌ی خۆیان بۆ نه‌شته‌رگه‌ری ئاماده‌كردوه، ده‌بێ به‌ر له پرۆسه‌كه خۆیان بشۆن، به‌ڵام ئه‌و شوێنه‌ی بڕیاره نه‌شته‌رگه‌ری بكرێ، به گوێزان نه‌تاشن. هه‌روه‌ك داوا له پزیشكان ده‌كات ته‌نیا پێش پرۆسه‌كه و له‌كاتی پرۆسه‌كه‌دا ده‌رمانی دژه‌زینده به‌كاربهێنن و دوابه‌دوای نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه ده‌رمانه‌كه نه‌ده‌ن، دڵنیاببنه‌وه له خاوێنی ده‌ستی ئه‌ندامانی تیمی نه‌شته‌رگه‌ریی و هه‌ڵبژاردنی باشترین دا‌و بۆ دوورینه‌وه‌ی برینه‌كان.
رێنمایینامه نوێیه‌كه به‌ناوی (رێنماییه جیهانیه‌كان بۆ رێگه‌گرتن له هه‌وكردنی شوێنی نه‌شته‌رگه‌ری) بڵاوبووه‌ته‌وه و له‌لایه‌ن 20 پسپۆڕی جیهانییه‌وه و به پوخته‌كردنی 26 توێژینه‌وه و پێداچوونه‌وه‌ی زانستی داڕیژراوه.
راگه‌یێندراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌باره‌ی رێنماییه نوێیه‌كان، كه ماڵپه‌ڕی رێكخراوه‌كه ئاماژه‌یپێكردووه، ده‌ڵێ هه‌وكردنی برین و شوێنه‌كانی ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری به به‌كتریاكان هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ژیانی ملیۆنان كه‌س و هۆكارێكی بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌كتریا سه‌رسه‌خته‌كانیشه. هه‌مان راگه‌یێندراو ده‌ڵێ له وڵاتانی هه‌ژار و مامناوه‌نددا 11%ی پرۆسه نه‌شته‌رگه‌رییه‌كان به هه‌وكردن كۆتاییان دێ. له كیشوه‌ری ئه‌فریقایش 20%ی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كانی منداڵبوون به هه‌وكردن كۆتاییان دێ، ئه‌وه‌ش ژیانی دایكان ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه و له‌مپه‌ر درووستده‌كات له به‌رده‌میان و ناهێڵێ وه‌ك پێوست گرنگی به كۆرپه‌كانیان بده‌ن.
له ئه‌مریكایش هه‌وكردنی پرۆسه نه‌شته‌رگه‌رییه‌كان ساڵانه به به‌های 900 ملیۆن دۆلار زیانی لێده‌كه‌وێته‌وه.
rUDAW-
