ژیانی سەدان سەرنشینی لەمردن رزگاركرد

ژیانی سەدان سەرنشینی لەمردن رزگاركرد

هێڵێكی ئاسمانی چین یەكێك لە فرۆكەوانەكانی خۆی بە سێ ملیۆن یەن (360 هەزار یۆرۆ) خەڵاتكرد بەهۆی ئەوەی رێگریكرد لە پێكادانی نێوان دوو فرۆكە كە ئەگەر روویبدایە دەبووە هۆی مردنی 439 لەسەرنشینانی هەردوو فڕۆكەكە.

رووداواكەش مانگی رابردوو روویداوە كاتێك "هی چاو" فرۆكەوانی فرۆكەی ئیربەس ئەی 330 لەكاتی بەرزبوونەوەی فڕۆكەكەی بۆ ئاسمان لە فرۆكەخانەیەك لەشاری شەنگەهای، رووبەرووی فرۆكەیەكی تر بۆتەوە لەهەمان ئەو رێرەوەی لەسەربووە وەك رۆژنامەی دەیلی مەیڵ بڵاویكردۆتەوە.

هی چاو خێراكردنی فرۆكەكەیی و بەرزبوونەوە بەسەر فرۆكەكەی دیكەدا هەڵبژاردوەو بەوهۆیەوە خۆی پاراستووە لەپێكادان لەگەڵ فڕۆكەكەی تردا بەدووری تەنها 19 مەتر.
Xandan-
Top