یه‌كێتی ئه‌وروپا نیگه‌رانه به‌رامبه‌ر ده‌ستگیركردنی ده‌میرتاش و په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په
به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا به توندی نیگه‌رانی خۆی به‌رامبه‌ر ده‌ستگیركردنی ده‌میرتاش و په‌رله‌مانتارانی دیكه‌ی هه‌ده‌په له لایه‌ن توركیاوه ده‌ربڕێت.
فێدێریكا موگرینی له ئه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر نووسیوه: "به‌توندی نیگه‌رانم به‌رامبه‌ر ده‌ستگیركردنی ده‌میرتاش و په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی توركیا له په‌یوه‌ندیدام و داوای كۆبوونه‌وه‌ی باڵیۆزانی یه‌كێتی ئه‌وروپا له ئه‌نقه‌ره ده‌كه‌م".
لێدوانی به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا پاش ئه‌وه‌ی دێت پۆلیسی توركیا هاوسه‌رۆكه‌كانی هه‌ده‌په سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش و فیگه‌ن یوكسه‌كداغ و نۆ په‌رله‌مانتاری دیكه‌ی ئه‌و حزبه به تۆمه‌تی پروپاگه‌نده بۆ په‌كه‌كه و سووكایه‌تی كردن به سه‌رۆك كۆمار و هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانی توركیا و دامه‌زراوه‌كانی دیكه‌ی ئه‌م وڵاته ده‌ستگیر كرد..
k24-
