ئەدێل لە دوای منداڵبوونەوە چی بەسەرهاتووە؟
خانمە گۆرانیبێژی بەریتانی، ئەدێل، ئاشکرای دەکات لە دوای ئەوەی منداڵەکەی ئەنجێلۆ لەدایکبوو، دووچاری نەخۆشی خەمۆکی بووە.
ئەو خانمە گۆرانیبێژە لە دیمانەیەکدا لەگەڵ گۆڤاری "فانیتی فێر" رایگەیاند، کاتێک کە بڕیاریدا منداڵی ببێت، دڵنیا بوو کە خراپترین بڕیاری لە ژیانیدا داوە.
ئەدێل تەمەن 28 ساڵ، ئەوەشی روونکردەوە، ئەو منداڵەکەی لە هەموو شتێکی دیکە خۆشتر دەوێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ناخۆشی زۆری بینی وەک دایکێک بۆ پەروەردەکردن و گەورەکردنی.
ئەنجێلۆ، ئیستا تەمەنی چوار ساڵە و تاکە کوڕییەتی لە هاوژیەنکەی سیمۆن کۆنیکی.
ئەدێل بەم دواییە رایگەیاند، لە دوای تەواوبوونی گەشتە هونەرییەکەی لەمساڵدا، بەنیاز نییە هیچ گەشتیکی دیکەی هونەری ئەنجام بدات، لەبەرئەوەی کوڕەکەی گەورە بووە و دەچێتە قوتابخانە.
Payamner-
