فەڕەنسا شاری شانۆ دروست دەکات

فەڕەنسا شاری شانۆ دروست دەکات

سەرۆکی فەرەنسا فرانسوا ئۆلاند، گڵۆپی سەوزی بۆ دەستپێکردنی پڕۆژەی شاری شانۆ داگیرساندووە کە بڕی 150 ملیۆن یۆڕۆی بۆ تەرخان کراوە.



بڕیارە ئەم شارە لە ساڵی 2022 دەرگاکانی بە رووی خەڵکدا بکاتەوە، ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەو وڵاتە خاوەنی شاری موزیکیشە.



بڕیارە لەم شارە نوێیەدا، گشت ناوەند و گروپە شانۆییەکان کۆبکەنەوە و دەرفەتێک بۆ هەوادارانی شانۆ بڕەخسێنن بۆ ئەوەی سەردانی بکەن و بەرهەمە شانۆییەکان ببین.



فەڕەنسا بە وڵاتی کەلتوور و هونەر ناسراوە، گرنگییەکی زۆر بەو لایەنە دەدات و بووەتە هۆکاری پێشخستنی کەرتی گەشتوگوزار تێیدا.
Payamner-
Top