کەنیسەی کاتۆلیکی سویسرا بڕی ٤٤.١٠٠دۆلار ھاوکاری ئاوارەکانی چیای شەنگال دەکات
بەمەبەستی ئاگاداربوون لە رەوشی ئاوارەکانی سەر چیای شەنگال و دابینکردنی پێداویستی بۆیان، شاندێکی کەنیسەی کاتۆلیکی سویسری کە پێکھاتبوو لە Ueli Schleuniger نوێنەری کەنیسەی کاتۆلیکی لە شاری تویفن لە وڵاتی سویسرا لە سنوری پارێزگای دھۆک لەگەڵ دەزگای خێرخوازیی بارزانی سەردانی کەمپەکانیان کرد بەمەبەستی ئاگادار بوون لە بارودۆخی ئاوارەکان و پەنابەران و دابینکردنی ھەندێک لەو کەلوپەلانەی کە پێویست بون.
لەو سەردانە مەیدانیەدا بۆ سەر چیای شەنگال، کەنیسەی کاتۆلیکی سویسری چەندین ئۆتۆمبێل و پێداویستی جۆراوجۆری تری پێشکەش بە ئاوارەکانی سەر چیای شەنگال کرد، لەوانە: دابینکردنی پاسێکی ٣٠ کەسی بۆ قۆتابخانەی سەر چیای شنگال بە بڕی $١٩٦٠٠ نۆزدە ھەزار و شەشسەد دولار. ھەروەھا تراکتۆرێکی جوری نیو ھولەندا بە مەبەستی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک بۆ چیای شنگال بە بڕی $١٦١٠٠ شانزدە ھەزارو سەد دولار.
بۆ ھاوکاریکردنی منداڵانی سەر چیای شەنگال و دابینکردنی پێداویستیە جۆراوجۆرەکانیان، کەنیسەی کاتۆلیکی سویسری ھەستا بە دابەشکردنی دایبی بەسەر ٧٠٠ منداڵ لە سەر چیای شەنگال لە تەمەنی نێوان ٠ بۆ ٣ بە بڕی$ ١٩٠٠ ھەزار و نۆ سەد دۆلار. ھەروەھا لەگەڵ کڕینی سەلەی تەندروستی لەگەڵ دابینکردنی جلوبەرگی زستانە بۆ ٨٥ ئافرەتی ئێزیدی رزگاربووی دەستی داعش بە بڕی $٢٨٠٠ دووھەزار و ھەشت سەد دۆلار. دابینکردنی ھەندێک کەلوپەل و جلوبەرگ بۆ د.خەنسا لە کلینیکی چیای شنگال بە بری ٥٠٠ دۆلار. لەگەڵ دابینکردنی حەفازە و جلوبەرگ بۆ ٣ مندالی پەک کەوتوو و ١٣ منداڵی ئێزیدی لە کەمپەکانی باجد کەندالا و قادیا بە بڕی$ ٢٠٠ دوو سەد دۆلار.
لەدرێژەی ھەڵمەتەکەدا ھەستان بە دابەشکردنی دۆشاوی تەماتە و قاپی سەفەری بۆ کەمپی دیبەگە بە بڕی $٣٠٠٠ سێ ھەزار دۆلار. بەپێی خەمڵاندنی ھاوکارییەکان کوێ گشتی ئەو پارانەی کە لە لایەن ناوبراو سەرف کراوە بریتی یە لە $٤٤١٠٠ چل و چوار ھەزار و سەد دۆلار.
Payamner-
