ئینێستا ته‌له‌فۆن بۆ پیرێز ده‌كات
رۆژنامه‌ی سۆپه‌ر دیبۆرتی ئیسپانی، كه زۆر نزیكه له یانه‌ى ڤاڵنسیای ئیسپانی رایگه‌یاند ئه‌ندرێس ئینێستا جوانترین نموونه‌یه بۆ یاریزانی ره‌وشتبه‌رز. ئه‌و رۆژنامه‌یه ئاشكرایكرد ئینێستا به‌رگه‌ی ئه‌وه‌ی نه‌گرتووه ئه‌و یاریزانه نیگه‌ران بێت كه بووه‌ته هۆكاری پێكانی خۆی و نووسیویه‌تى "ئینێستا تۆ ئه‌فسانه‌ی.. تۆ نموونه‌ی به‌رزی رهوشتبهرزی".
ئه‌و رۆژنامه‌یه له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی كاپتنی بارساوه، نووسیویه‌تى "ئینێستا ته‌له‌فۆنی بۆ ئینزۆ پیرێزی كاپتنی ڤاڵنسیا كردووه، كه هۆكاری پێكانه‌كه‌ی بوو، پێیگوتووه نیگه‌ران مه‌به، تۆ هیچ گوناهێكت نییه، ده‌زانم كه به ئه‌نقه‌ست له منت نه‌داوه، نه‌تویستووه تووشی پپَكان بم، رووداوه‌كه نه‌خوازراو بوو". هه‌روه‌ها نووسیویه‌تى "ئینێستا به یاریزانی ئه‌رجه‌نتینی گوتووه ئه‌مه یاری تۆپی پێیه، هه‌میشه یاریزانان تووشی پێكان ده‌كات، گرنگ ئه‌وه‌یه كه تۆ به‌ئه‌نقه‌ست وات به‌سه‌ر نه‌هێناوم".
ئه‌مه له كاتێكدایه كه وه‌ك رۆژنامه‌كه باسیده‌كات "ده‌بووایه پیرێز ته‌له‌فۆن بۆ ئینێستا بكات و داوای لێبوردنی لێبكات، نه‌ك به‌پێچه‌وانه‌وه".
rudaw -
