تورکیا بڕیاری دەرکردنی زیاتر لە 1200 سەرباز و فەرمانبەری دیکەی دەرکرد
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا کە ئەمڕۆ پێنجشەممە 2016 -11- 3 بڵاو کراوەتەوە، 419 کەس لەو دەرکراوانە لە ئەفسەرانی باڵای فەرماندەیی گشتیی پۆلیس بوون.
لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆی تورکیادا هاتووە "604 کەس لەو دەرکراوانە پلەداری سەربازی و باقیەکەشیان فەرمانبەری دامودەزگا جیاجیاکان بووەن."
ئەو کەسانە لە درێژەی ڕەوتی دەرکردنی هێزە سەربازییەکان و فەرمانبەرانی ئەو وڵاتەیە کە بە گوتەی بەرپرسانی سیاسی و دادوەریی تورکیا بەشێک بوون لە کوودەتاکەی دوو مانگ لەمەوبەری تورکیا کە دەگوترێت، فەتحولا گولەن کەسایەتیی ئایینیی تورکیا کە ئێستا لە ئەمەریکایە، دەستی تێدا هەبووە.
محەمەد موئەزین ئوغڵوو، وەزیری کاری تورکیا ڕایگەیاندووە "کە ڕیژەی دەرکراوان لەناو دامودەزگا حکوومەتییەکان 100 هەزار کەسی تێپەراندووە."
ڕێژەی دەرکراوان لەناو دامودەزگا سەربازییەکانی تورکیا هەتا ئیستا زیاتر لە 20 هەزار کەسە، لەناو دامودەزگاکانیش زیاترین ڕێژە لەناو وەزارەتی پەروەردە ڕووی داوە کە نزیکەی 40 هەزار مامۆستا و فەرمانبەری گرتووەتەوە.
موئەزین ئوغڵوو گوتوویە کە حکوومەتی تورکیا بەتامەیە 60 هەزار کەس بۆ پڕکردنەوەی جێگەی ئەو کەسانە دابمەزرێنێت.
لەم بارەوە سلێمان سویلۆ، وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاندووە "لە بەرەنگاربوونەوەی گرووپەکانی فیرقەی "فتۆ" (فەتحولا گولەن) و پارتی کردێکارانی کوردستان (PKK) هیچ درێغییەک ناکەن و تاقم و دەست و پەیوەندیەکانیان لەناو دامودەزگاکان دەستنیشان و لەکار دووریان دەخەنەوە و دەستگیریان دەکەن."
باسنيوز
