ئه‌منستی پۆلیسی ئیتاڵیا به "ئه‌شكه‌نجه‌دانی" كۆچبه‌ران تۆمه‌تبارده‌كات
رێكخراوه‌كه له راپۆرتێكدا رایگه‌یاند، فشاره‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌سه‌ر ئیتاڵیا له‌باره‌ی كۆچبه‌رانه‌وه، ده‌ركردنی نایاسایی كۆچبه‌ران و خراپی مامه‌ڵه‌ی ئه‌و وڵاته‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه به‌رانبه‌ریان له‌هه‌ندێك حاڵه‌تیشدا گه‌یشتوه‌ته "ئه‌شكه‌نجه‌دان".
ماتی‌و دی بیلیس رێكخه‌ری راپۆرته‌كه جه‌ختیكرده‌وه، بڕیاره‌كه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ بنیاتنانی بنكه‌ی تۆماركردنی كۆچبه‌ران له‌پێناو كارئاسانیكردن بۆ ناسینیان له‌كاتی گه‌یشتنیان به سنوره‌كانی، ئیتاڵیای هانداوه یاسا تێپه‌ڕێنێت و حاڵه‌تی "توند" ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه كه له‌لایه‌ن به‌شێك له ئه‌ندامانی پۆلیسه‌وه به‌رانبه‌ر كۆچبه‌ران گیراوه‌ته به‌ر.
به‌شێك له كۆچبه‌ران ره‌تیده‌كه‌نه‌وه په‌نجه‌مۆر له ئیتاڵیا بكه‌ن له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و كاره بێ به‌شیان ده‌كات له رۆیشتنیان بۆ وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌وروپی كه بیانه‌وێت تێیدا نیشته‌جێ بن و داوای مافی په‌نابه‌ری بكه‌ن.
ئه‌منستی كه له راپۆرتهكهدیا پشتی به قسه‌ی 170 كۆچبه‌ر به‌ستووه ده‌ڵێت، 24 له‌و كه‌سانه وتویانه روبه‌ڕووی خراپ مامه‌ڵه‌كردن بوونه‌ته‌وه له‌سه‌ر ده‌ستی پۆلیسی ئیتاڵیا، هه‌روه‌ها 15 كه‌س كه یه‌كێكیان سودانی بووه‌و ته‌مه‌نی 16 ساڵ بووه ده‌ڵێن ته‌زووی كاره‌بایان لێدراوه.
رێكخراوه‌كه داوای ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه ده‌كات له‌و رووداوانه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا جه‌ختده‌كاته‌وه "مامه‌ڵه‌ی زۆربه‌ی ئه‌ندامانی پۆلیس پیشه‌یی بووه‌و زۆرینی كاره‌كانی وه‌رگرتنی په‌نجه‌مۆر به‌بێ هیچ رووداوێك به‌ڕێوه‌چووه".
رێكخه‌ری راپۆرته‌كه له لێدوانێكیدا بۆ فرانس پرێس وتی كه قوربانییه‌كان نایانه‌وێت سكاڵا دژی پۆلیس تۆماربكه‌ن، به‌ڵام رێكخراوه‌كه‌یان وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئیتاڵیای له‌و رووداوانه ئاگاداركردووه‌ته‌وه و تائێستا وه‌ڵام نه‌دراوه‌ته‌وه.
له‌گه‌ڵ شه‌پۆلێكی گه‌وره‌ی كۆچ به‌ره‌و كه‌ناراوه‌كانی ئیتاڵیا‌و نه‌بونی هیچ وڵاتێكی ئه‌وروپی دیكه كه ئاماده‌بێت پێشوازیان لێبكات، ئیتاڵیا هه‌وڵه‌كانی توندكردووه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی به‌شێك له‌و كۆچبه‌رانه بۆ وڵاته‌كانیان.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا رۆما رێككه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی خه‌رتوم ئیمزاكردووه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كۆچبه‌رانی سودانی بۆ وڵاته‌كانیان كه ئه‌منستی به پێشێلكردنی مافی مرۆڤ تۆمه‌تباریده‌كات.
خه‌ندان-
