نرخی نه‌وت به‌رزبووه‌وه
به‌پێی رۆیته‌رز، هه‌تا كاتژێمر 7:15 خوله‌ك به كاتی هه‌رێمی كوردستان، نرخی نه‌وتی خاوی برنت 51 سه‌نت یان %1.1 به‌رزبۆوه‌و به‌رمیلێكی به (47.37) دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا. هه‌روه‌ها نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی 39 سه‌نت به‌رزبووه و به‌رمیلیكی به (45.73) دۆلار فرۆشرا.
به‌رزبونه‌وه‌ی نرخه‌كانی نه‌وتی خاو دوای ئه‌وه هات دوێنێ چه‌كدارانی ناوچه‌ی نه‌یجه‌ر ده‌لتا هێرشێكیان كرده سه‌ر بۆرییه‌كی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت له كێڵگه‌ی نه‌وتی نه‌یجه‌ر ده‌لتا له باشووری نه‌یجیریا. بۆرییه‌كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای نه‌وتی نیشتیمانی نه‌یجیریاوه به‌رێوه‌ده‌برێت.
ریك سپونه‌ر، شرۆڤه‌كاری سه‌ره‌كی له كۆمپانیای CMC رایگه‌یاند "بازاڕ هه‌میشه كه‌مێك هه‌ستیاره به‌رامبه‌ر هه‌واڵی ڕاگرتنی هه‌نارده‌كردن."
هه‌روه‌ها دابه‌زینی به‌های دۆلاری ئه‌مریكی هۆكارێكی دیكه‌ی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخه‌كانی نه‌وتی خاوه، چونكه هاورده‌كردنی نه‌وت به دۆلار ده‌بێت و هه‌تا به‌های دۆلار كه‌متربێت هاورده‌كردنی نه‌وت بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی دراوی دیكه به‌كارده‌هێنن كه‌متری تێده‌چێت.
دوێنێ نرخه‌كانی نه‌وتی خاو نزمترین ئاستی له‌ماوه‌ی پێنج هه‌فته‌دا و له كۆتایی مانگی ئه‌یلوولی ڕابردوه‌وه تۆماركرد، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی داتاكانی ئیداره‌ی زانیاری ووزه‌ی سه‌ربه حكومه‌تی ئه‌مریكا ده‌ریخست نه‌وتی عه‌مباركراوی ئه‌مریكی هه‌فته‌ی ڕابردوو به‌بڕی 14 ملیۆن به‌رمیل زیادی كردووه ئه‌وه‌ش ژماره‌یه‌كی پێوانه‌ییه له‌وكاته‌ی ئیداره‌كه له ساڵی 1982 ه‌وه چاودێری نه‌وتی عه‌مباركراوی ئه‌مریكی ده‌كات.
دوێنێ نه‌وتی خاو برنت بۆ 46.46 دۆلار دابه‌زی و نه‌وتی ئه‌مریكیش بۆ 44.96 دۆلار دابه‌زی.
خه‌ندان
