هیچ ده‌نگده‌رێكی ئه‌مه‌ریكى راسته‌وخۆ ده‌نگ به سه‌رۆكه‌كه‌ی نادات
هیچ ده‌نگده‌رێكی ئه‌مه‌ریكا، راسته‌وخۆ ده‌نگ به‌و كاندیدانه نادات، كه بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا پاڵێوراون، به‌ڵكو "ئه‌نجوومه‌نی هه‌ڵبژاردن" ده‌نگ به سه‌رۆك ده‌دات، ئه‌وه‌ش سیسته‌مێكه له‌وه‌ته‌ی ئه‌مه‌ریكا دامه‌زراوه، كارى پێده‌كرێت، واتا هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ناڕاسته‌وخۆیه.
ئه‌نجوومه‌نی هه‌ڵبژاردن، باڵه‌خانه، یاخود رێكخراوێك نییه، به‌ڵكو كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكن ئه‌وان له جیاتی ده‌نگده‌رانی ویلایه‌ته‌كانیان ده‌نگ به كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی ده‌ده‌ن.
ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه، 538 ئه‌ندامه و ژماره‌ی ده‌نگده‌رانیش له هه‌ر یه‌كێك له ویلایه‌ته‌كان جیاوازه، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای ژماره‌ی نوێنهرانییانه له كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا.
بۆ نموونه هه‌ریه‌ك له ویلایه‌ته‌كانی كالیفۆرنیا و تێكساس، ژماره‌ی ده‌نگده‌ری زیاتره له باشووری داكۆتا.
ئه‌وه‌ی جیاوازه، كه‌رتی كۆڵۆمبیایه، كه واشنتۆنی پایته‌خت له‌خۆ ده‌گرێت، واشنتۆنیش 3 ده‌نگی هه‌یه له ئه‌نجوومه‌نی هه‌ڵبژاردن، له‌كاتێكدا هیچ نوێنه‌رێكی له كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكادا نییه.
بۆ به‌رچاوڕوونی، باشتره بزانرێت ئه‌نجوومه‌نی هه‌ڵبژاردن له هه‌ریه‌ك له "435 ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران – 100 ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پیران – 3 ده‌نگده‌ری واشنتۆن" پێكدێت و كۆی ئه‌ندامانیش ده‌بێته 538 ئه‌ندام، هه‌ر پاڵێوراوێكی سه‌رۆكایه‌تیش، ده‌بێت 270 ده‌نگی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه به‌ده‌ستبهێنێت.
هه‌رچی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكایه, ته‌نها له "435 ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران – 100 ئه‌نجوومه‌نی پیران" پێكدێت.
له حاڵه‌تێكدا، ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، له ئه‌نجوومه‌نی هه‌ڵبژاردن یهكلانهبێتهوه، ئه‌وا ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران سه‌رۆك هه‌ڵده‌بژێرێت و ئه‌نجوومه‌نی پیرانيش جێگری سه‌رۆك.
دامه‌زراندنی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه، وه‌ك چاره‌سه‌رێكی گونجاو سه‌یركراوه، به‌و پێیه‌ی پێشنیازێكی زۆر بۆ چۆنیه‌تی یه‌كلاكردنه‌وه و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، له‌لایه‌ن دامه‌زرێنه‌رانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان، پێشكه‌شكراون.
ره‌خنه‌گرانی ئه‌و سیسته‌مه‌ش ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی ده‌بێته سه‌رۆك، مه‌رج نییه ده‌نگی زۆرینه‌ی گه‌لی ئه‌مه‌ریكا به‌ده‌ستهێنابێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی له ساڵی 2000 روویدا، كاتێك جۆرج بوش زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌نجوومه‌نی هه‌ڵبژاردنی به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام پێشتر ئال گۆری ركابه‌ری، له ده‌نگدانی گشتیدا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بوش گه‌یشته كۆشكی سپی نه‌ك ئال گور.
k24-
