توركيا: چاره‌سه‌رى سياسى له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌د مه‌حاڵه
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا مه‌لوود چاوش ئۆغڵۆ رايگه‌ياند، قه‌يرانى سووريا به به‌شدارى حكومه‌تى به‌شار ئه‌سه‌د چاره‌سه‌ر ناكرێت.
له چاوپێكه‌وتنێكى ته‌له‌فزيۆنيدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى رووسيا چاووش ئۆغڵۆ، گوتى: ئه‌نقه‌ره بڕواى وايه چاره‌سه‌رى سياسى بۆ قه‌يرانى سووريا له رێگه‌ى گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه به‌دينايه‌ت.
گوتيشى: رووسيا و توركيا رێككه‌وتوون له‌سه‌ر دۆزينه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى سياسى كه باش‌ترين چاره‌سه‌ره بۆ قه‌يرانى سووريا.
هه‌روه‌ها گوتى: هه‌ردوولا له باره‌ى چاره‌نووسى به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه ناكۆكن و هه‌ندێك پرسى ديكه‌ش بۆچوونى جيا له باره‌يانه‌وه هه‌يه.
روونيشيكرده‌وه، رووسيا و توركيا تيمى ديپلۆماسى و سه‌ربازى و هه‌واڵگرى هاوبه‌شيان درووستكردووه بۆ لێكۆڵينه‌وه له سه‌رجه‌م پرسه هه‌رێمايه‌تى و سه‌ربازى و سياسييه‌كانى سووريا.
سه‌باره‌ت به شارى حه‌له‌ب، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا ئه‌وه‌ى نه‌شارده‌وه، كه ناكۆكى له نێوان ئه‌نقه‌ره و مۆسكۆ هه‌يه له هه‌مبه‌ر پێناسى تيرۆريست و ميانڕه‌وه‌كانى ناو حه‌له‌ب.
k24-
