توركیا و مۆسكۆ له‌سه‌ر له‌ناوبردنى ده‌سه‌ڵاتى په‌يه‌ده رێككه‌وتوون
رۆژنامه‌كه نووسيويه‌تى: توركيا و رووسيا له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتوون، پلانى ئه‌مريكا له باكوورى سووريا شكستپێبهێنن، كه ده‌يه‌وێت له رێگه‌ى پارتى يه‌كێتى ديموكراتى (په‌يه‌ده)ه‌وه واقيعێكى نوێ له باكوورى سووريا (رۆژئاواى كوردستان) درووستبكات.
به گوێره‌ى رۆژنامه‌كه ئه‌مريكا ده‌يه‌وێت له خاڵى په‌ڕينه‌وه‌ى يهعربييهى نێوان عێراق و سووريا تا ده‌گاته حه‌سه‌كه و قاميشلۆ و كوبانێ و گرێ سپى و جه‌رابلووس و ئه‌عزاز و له‌وێشه‌وه بۆ عفرين له ده‌وروبه‌رى حه‌له‌ب بخاته ژێر ده‌سه‌ڵاتى په‌يه‌ده و هه‌رێمێكى كوردى له باكوورى سووريا دابمه‌زرێنێت.
به گوێره‌ى پيلانهكهى توركيا و رووسيا, هه‌ردوو وڵات كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، ره‌وشى حه‌له‌ب و لازقيه و ئيدلب و حه‌سه‌كه و دێرزوور و ره‌ققه ئاسايى بكه‌نه‌وه و بيگڕێنهوه بۆ ره‌وشى پێش درووستبوونى شه‌ڕى سووريا، به‌و واتايه‌ى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل و په‌يه‌ده له ناوچه‌كه كۆتايى پێ بهێنن.
رۆژنامه‌كه نووسيويه‌تى: له‌شكركێشى سه‌ربازى توركيا به ناوى قه‌ڵغانى فورات بۆ باكوورى سووريا له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى نێوان ئه‌نقه‌ره و مۆسكۆ ئه‌نجامدراوه.
پێشتريش سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان رايگه‌ياندبوو، ئه‌وان ده‌يانه‌وێت ناوچه‌يه‌كى ئارام له باكوورى سووريا داببڕن، كه رووبه‌ره‌كه‌ى 5 هه‌زار كيلۆمه‌تر چوارگۆشه بێت.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا ميليشياكانى سوپاى سوورياى ئازاد كه به پشتيوانى توركيا شه‌ڕ ده‌كه‌ن به‌ره‌و سه‌نته‌رى شارى حه‌له‌ب ده‌يانه‌وێت پێشڕه‌وى بكه‌ن.
هێزه‌كانى سه‌ر به به‌شار ئه‌سه‌د له‌و ناوچانه پاشه‌كشێيان كردووه، كه به پێى رێككه‌وتنه‌كه‌ى رووسيا و توركيا ناويان هاتووه و ته‌نيا له لازقيه و ته‌رتووس ده‌مێننه‌وه.
رۆژنامه‌كه جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكردووه‌ته‌وه، كه له‌شكركێشى ميليشيا به‌رهه‌ڵستكاره‌كانى سووريا بۆ سه‌ر حه‌له‌ب به‌ڵگه‌يه له‌سه‌ر هه‌بوونى ئه‌و رێككه‌وتنه و فڕۆكه‌كانى رووسياش له‌م چه‌ند رۆژه‌ى دواييدا هيچ بۆردومانێكى به‌رهه‌ڵستكاره‌كانى نه‌كردووه.
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسيا ئيگۆر كوناشينكۆڤ رايگه‌ياندووه، ماوه‌ى 13 رۆژه فڕۆكه رووسييه‌كان بۆردومانى حه‌له‌بيان نه‌كردووه و سه‌رۆكى رووسيا ڤلاديمێر پۆتين داواى سوپاى بۆ چاودێريكردنى بۆردومانى ئاسمانى حه‌له‌بى ره‌تكردووه‌ته‌وه.
يه‌نى شه‌فق ئاشكراشيكردووه، كه رووسيا و توركيا ده‌يانه‌وێت دانيشتوانى ناوچه‌كانى باكوورى سووريا بگێڕنه‌وه شوێنى خۆيان و ناوچه‌كان له ژێر ده‌سه‌ڵاتى په‌يه‌ده ده‌ربهێنن، كه ئه‌وه‌يان خواستى ئه‌ردۆغان بووه.
له به‌رامبه‌ر به‌ديهێنانى ئه‌و ئامانجه‌ى ئه‌ردۆغاندا، رووسياش داوايكردووه، له‌و ناوچانه‌ى ده‌خرێنه ژێر هه‌ژموونى توركيا به‌ره‌ى شام كه به‌ره‌ى نووسره‌ى پێشووه له ناوچه‌كان نه‌مێنن.
له كاتێكدا كه ميليشياكانى سوپاى سوورياى ئازاد روويان له حه‌له‌ب و ناوچه‌كانى باكوورى كردووه, توركيا به‌رده‌وامه له ناردنى سوپا بۆ سه‌ر سنووره‌كان و دوێنێ سوپاى توركيا رايگه‌ياند، يه‌كه‌كانى تانك و زرێپۆشى ره‌وانه‌ى ناوچه‌ى ئيسلاحيهى ويلايه‌تى غازى عه‌نتابى هاوسنوورى سووريا كردووه.
K24
