ئه‌و وڵاتانه‌ی له داهاتوو زۆرترین كێشه‌یان له‌گه‌ڵ برسییه‌تی ده‌بێت
له توێژینه‌وه‌یه‌كی په‌یمانگه‌ی توێژینه‌وه‌ی سیاسه‌تی خۆراكی نێوده‌وڵه‌تی (IFPRI)، باس له‌وه ده‌كات كه بۆ ساڵی 2030 ڕێژه‌ی برسی بوون ترسی زیاتر له‌سه‌ر 45 ده‌وڵه‌ت هه‌یه، به‌ڵام وڵاتی كۆماری ئه‌فریقیای ناوه‌ڕاست، به شێوه‌یه‌كی خراپ تووشی برسییه‌تی ده‌بێت، پاش ئه‌وان، هه‌ر یه‌ك له وڵاتانی جاد و نامبیا له به‌رزترین ئاست ده‌بن، دوای ئه‌وانیش حه‌وت وڵات دێت كه توێژینه‌وه‌كه به وڵاتانی دڵه‌ڕاوكێی برسییه‌تی، وه‌سفی كردوون، ئه‌وانیش هایتی، مه‌ده‌غه‌شقه‌ر، سیرالیۆن، یه‌مه‌ن، ئه‌فغانستان، ته‌یموری ڕۆژهه‌ڵات و نایجه‌ر.
شانگن فا، به‌ڕێوه‌به‌ری ساڵی په‌یمانگه‌ی توێژینه‌وه‌ی سیاسه‌تی خۆراكی نێوده‌وڵه‌تی (IFPRI) ڕایده‌گه‌یاند: "پێویسته هه‌رچی زووه بیر له‌وه بكرێته‌وه كه چاره‌سه‌ر و پلان بۆ ئه‌و وڵاتانه دابنرێت، ئه‌گه‌ر نا برسییه‌تی له جهیاندا له ده‌ست ده‌رده‌چێت و چاره‌سه‌ری ئه‌سته‌م ده‌بێت".
باسنيوز
