روحانی: یەكپارچەیی عێراق و سووريامان دهوێت
حەسەن رووحانی سەرۆك كۆماری ئێران رايگهياند، یەكپارچەیی خاكی سووریا و عێراق بۆ ئێران گرنگە.
رووحانی لە ميانى كۆبوونەوەی لەگەڵ فێدریكا مۆگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا له بارهى قهيرانى سوورياوه رايگهياند، چارەسەری دۆخی سووریا بە شەڕ نیە، بەڵكوو چارەسەری سیاسیيە و یەكێتی ئەوروپا دەبێت بە یارمەتی وڵاتانی ناوچەكه ھەوڵ بۆ چارەسەر كردنی شەڕی ئەو وڵاتە بدات.
رووحانی داوای لە وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا كرد ھەوڵ بۆ راگرتنی یارمەتيدانى تيرۆر له ناو سووريا بدرێت و كار بكرێت بۆ ئهوهى له ههموو لايهكهوه فشارى زياتر بخرێته سهر تيرۆريستان.
مۆگرینی بە مەبەستی تاوتوێكردنی پرسی سووریا و ناوچەكه و پەیوەندیيەكانی یەكێتی ئهوروپا لەگەڵ ئێران ئێوارەی ھەینی رابردوو گەیشتە تاران.
k24-
