به‌هۆی جگه‌ره‌كێشانی پیاوێكی سعودییه‌وه فڕۆكه‌یه‌ك به‌ناچاری له قاهیره نیشته‌وه
به‌هۆی كێشانی جگه‌ره‌وه له‌لایه‌ن كه‌سێكی به‌ڕه‌گه‌ز سعودییه‌وه، فڕۆكه‌یه‌كی نه‌فه‌رهه‌ڵگر دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی قاهیره له بوونی دۆخێكی نائاسایی، به‌ناچاری له‌و فڕۆكه‌خانه‌یه نیشته‌وه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له فڕۆكه‌خانه‌ی قاهیره‌ی نێوده‌وڵه‌تی، فڕۆكه‌وانێكی هێڵی ئاسمانی سعودیه، "به‌هۆی ئه‌وه‌ی یه‌كێك له سه‌رنیشنه‌كانی نێو فڕۆكه‌كه جگه‌ره‌ی كێشاوه‌و سیسته‌می ئاگاداركردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌كه ده‌ستیكردووه به زه‌نگ لێدان و سه‌رجه‌م سه‌رنشینانی فڕۆكه‌كه ترساون"، داوای نیشتنه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی كردوه له فڕۆكه‌خانه‌ی قاهیره و داواشی كردووه كه هێزی پۆلیس له‌و شوێنه ئاماده‌بن.
دوای نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه‌كه، ئه‌و كه‌سه سعودیه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراوه به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه‌و دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م فڕۆكه‌كه له گه‌شته‌كه‌ی به‌رده‌وامبووه.
له ساڵی 1990 كێشانی جگه‌ره له نێو فڕۆكه‌داو به‌پێی یاسای فیدراڵی قه‌ده‌غه‌كراوه، هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه پێشتر له ساڵی 1973 به‌هۆی كێشانی جگه‌ره‌وه فڕۆكه‌یه‌ك ئاگری گرتووه و به‌هۆیه‌وه 120 سه‌رنشینی گیانیان له‌ده‌ستداوه.
xandan -
