ته‌ندروستی جیهانی: خوێن بگه‌یێننه ناوچه‌كانی ئۆپۆسیۆنی سوریا
تاریق جاسارفیچ، گوته‌بێژی رێكخراوه‌كه، دوێنێ هه‌ینی ئاشكرای كرد كه ئه‌وان هاریكاری حكومه‌تی سوریا ده‌كه‌ن سه‌باره‌ت به پێدوایستی ناوچه‌كانی ژێ ده‌سه‌ڵاتیان بۆ خوێن، بۆیه خوێن ده‌گه‌یێندرێته ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی دیمه‌شق و ناگه‌نه ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆنی سووریا.
جاسارفیچ گوتی ئه‌وان پێشووتر داوایان له حكومه‌تی سوریا كردووه بوتڵی خوێن بگهێیننه نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆنن.
به گوته‌ی جاسارفیچ پێشووتر حكومه‌تی سوریا ره‌تیكردووه‌ته‌وه كه‌ره‌سته‌كانی نه‌شته‌رگه‌ری و ههڵگرتانی خوێن بداته ئه‌و نه‌خۆشخانانه‌ی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆنن، بۆیه ئه‌و ناوچانه به‌ده‌ست كه‌می خوێنه‌وه ده‌ناڵێنن.
rudaw -
