هیلارى كلینتۆن وه‌زیری ده‌ره‌وه دیارى ده‌كات
جۆزێف بایدن، له ئێستادا جێگرى باراك ئۆباما، سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكایه و دوو خولى له‌سه‌ر یه‌كه ئه‌و پۆسته‌ى پێدراوه.
به‌پێی ڕۆژنامه‌كه، كلینتۆن و هاوكاره‌كانى تائێستا پێشنیازه‌كه‌یان به بایدن نه‌گه‌یاندووه، ئه‌وه‌ش هاتووه :" ئه‌وان سه‌رقاڵى دانانى ستراتیژێكن بۆ ڕازیكردنى جێگرى سه‌رۆك بۆ ئه‌وه‌ى 4 ساڵى داهاتوو بمێنێته‌وه.
ڕۆژنامه‌كه باسى له‌وه‌ش كردووه، كه جۆزێف بایدن خه‌ریك بوو بچێته كێبڕكێی ناوخۆى حزبه‌وه بۆ ڕهكابهرایهتى كلینتۆن له‌سه‌ر كاندیدیبوون بۆ پۆستى سه‌رۆكى ئه‌مریكا، به‌ڵام له‌و كاته‌وه بووه به یه‌كێك له‌وانه‌ى زۆرترین كات پڕوپاگه‌نده بۆ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ى هیلارى ده‌كات.
هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ش ده‌كرێت، كه بایدن به سیاسه‌تمه‌داره دیموكراتییه‌كان داده‌نرێت كه خاوه‌نى شاره‌زاییه‌كى زۆره له بواره‌كه‌دا، بۆیه پێشبینی ده‌كرێت بچێته نێو تیمه‌كه‌ى هیلارییه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى برده‌وه، به‌وه‌ش 44 ساڵى له‌سه‌ر یه‌ك به‌رده‌وام ده‌بێت له بوارى سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵاتدا، كه پێشتر له 6 خولى له‌سه‌ریه‌كدا ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پیرانى ئه‌مریكا بووه و پاشان بۆ ماوه‌ى 8 ساڵ جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مریكا بووه، كه دۆسیه‌ی عێراق و ئه‌فغانستانى پێ ڕاسپێردرابوو.
باس
