ئۆباما به دوای كارێكی نوێ‌دا ده‌گه‌ڕێت
رۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی: "سه‌رۆكی كۆشكی سپی، كه‌متر له 3 مانگی ماوه له پۆسته‌كه‌ی وه‌ك سه‌رۆكی ویلایه‌تی یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، له ئێستاوه خۆی بۆ ئه‌وه ئاماده‌كردووه، دوای ئه‌و پۆسته كارێكی دیكه بدۆزێته‌وه و پێده‌چێت ئۆباما له "دۆڵی سیلیكۆن" كاربكات".
ژماره‌ی سه‌ردانی یاریده‌ده‌ره‌كانی ئۆباما، بۆ بنكه‌ی په‌ره‌پێدانی ته‌كنه‌لۆژیا له "دۆڵی سیلیكۆنSilicon Valley " كالیفۆرنیا، كه بنكه‌یه‌كی زه‌به‌لاحی بوارهكهیه، وایكردووه رۆژنامه‌وانان بگه‌نه ئه‌و بڕوایه‌ی كه كاری داهاتووی ئۆباما، بواری ته‌كنه‌لۆژیایه.
دۆڵی سیلیكۆن، ناوچه‌یه‌كه ده‌كه‌وێته كه‌نداوی سان فرانسیسكۆی ویلایه‌تی كالیفۆرنیا، ئێستا ئه‌و شوێنه ناوبانگێكی زۆری په‌یدا كردووه، به‌و پێیه‌ی به‌شێكی زۆری په‌ره‌پێده‌ر و به‌رهه‌مهێنه‌رانی بواری ته‌كنه‌لۆژیا له‌وێ كار ده‌كه‌ن، هه‌ر به‌و هۆیه‌وه، دۆڵی سیلیكۆن ئێستا بووه‌ته وشه‌یه‌كی جێگره‌وه بۆ په‌ره‌پێدانی ته‌كنه‌لۆژیای باڵا.
سه‌ره‌ڕای بوونی چه‌ندان كه‌رتی دیكه‌ی جیاوازی ته‌كنه‌لۆژیا، به‌ڵام "دۆڵی سیلیكۆن"، هه‌ر له ریزبه‌ندی یه‌كه‌می بواری په‌ره‌پێدان و داهێنانی ته‌كنه‌لۆژیایی داده‌نرێت و سێبه‌شی داهاتی ئه‌مه‌ریكا له بواری ته‌كنه‌لۆژیا، بۆ وه‌به‌رهێنان و په‌ره‌پێدانی پرۆژه ته‌كنه‌لۆژییه‌كانی ئه‌و شوێنه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
k24-
