ئه‌ردۆگان: سوپای توركیا ده‌چێته شارێكی سووریا
سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند:سوپای وڵاته‌كه‌ی له شه‌ڕی دژی داعش ده‌چێته ره‌ققه.
به‌پێ مالپه‌ری CNN ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند: له شه‌ڕی دژی داعش له سووریا ده‌چنه ره‌ققه، كه به‌ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتدارێتی داعش داده‌نرێت.
هه‌روه‌ها گوتی: به ته‌له‌فۆن قسه‌م له‌گه‌ڵ باراك ئۆباما، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كردووه و پێمڕاگه‌یاندووه، كه ئێمه ئه‌و هه‌نگاوانه ده‌گرینبه‌ر.
ئه‌ردۆغان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، رایگه‌یاند، له شه‌ڕی دژی داعش له سووریا ده‌چینه ره‌ققه كه به‌ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتدارێتی داعش داده‌نرێت.
هه‌روه‌ها گوتی: به ته‌له‌فۆن قسه‌م له‌گه‌ڵ باراك ئۆباما، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كردووه و پێمڕاگه‌یاندووه، كه ئێمه ئه‌و هه‌نگاوانه ده‌گرینبه‌ر.
گوتیشی: پێموگوتووه با به‌یه‌كه‌وه ره‌ققه ئازادبكه‌ینه‌وه و پێویست به به‌كارهێنانه‌ی هێزه كوردییه‌كان ناكات.
ئه‌ردوگان دووپاتیشكرده‌وه، سه‌رچاوه‌كانی تیرۆر وشك ده‌كه‌ن و هه‌روه‌ها له شه‌ڕی دژی پارتی كرێكارانی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بین و له دژی ئه‌وانه ده‌وه‌ستینه‌وه كه په‌یوه‌ندییان به‌و حزبه‌وه هه‌یه له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
pAYAMNER-
