له ئیسته‌نبۆڵ ئۆپه‌راسیۆن بۆ ده‌ستگیركردنی داعش ده‌ستی پێكرد
ئاسایشی ئیسته‌نبۆڵ له ئۆپه‌راسیۆنێكی فراواندا هه‌ڵیكوتایه سه‌ر ئه‌و شوێنانه‌ی پێشتر زانیاری‌یان بۆ هاتووه ئه‌ندامانی داعشی لێ بێت، به‌ڵام به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی (حوریه‌ت) زۆرێك له ئه‌ندامانی داعش زانیاری‌یان پێگه‌یشتووه ئۆپه‌راسیۆن ده‌كرێت بۆیه شوێنی خۆیان گۆڕیوه.
ئۆپه‌راسیۆن به‌رده‌وامی هه‌یه، به تایبه‌ت له گه‌ڕه‌كی به‌یرام پاشا له ئیسته‌نبۆڵ، هه‌روه‌ها ئاسایش هه‌ر ماڵێكی بیه‌وێت پشكنینی تێدا بكات ده‌رگاكان ده‌شكێنێت و ده‌چێته ژووره‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان تاوه‌كو ئێستە یه‌ك داعش ده‌ستگیر كراوه، چونكه ئه‌وانی دیكه رایانكردووه و شوێنی خۆیان گۆڕیوه.
باسنيوز
