خاوه‌نی جوانترین چاو ده‌ستگیركرا
به دڵنیاییه‌وه زۆربه‌مان وێنه‌ی ئه‌و كچه ئه‌فغانییه چاوسه‌وزه‌مان بینیوه، كه سه‌رنجی ته‌واوی دنیای به‌لای خۆیدا راكێشاوه، به‌ڵام ئێستا له پاكستان، له‌ژێر مه‌ترسی زیندانیكردندایه.
شه‌ربات گولا، له ساڵی 1985 و له ته‌مه‌نی 12 ساڵیدا، وێنه‌كه‌ی له‌سه‌ر به‌رگی گۆڤاری ناشناڵ جیۆگرافیك بڵاوكرایه‌وه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 26ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2016، به تۆمه‌تی ساخته‌كردنی به‌ڵگه‌نامه‌كانی نیشته‌جێبوون له پاكستان، ده‌ستگیركرا.
ئه‌گه‌ر تۆمه‌ته‌كان به‌سه‌ر خاوه‌ن جوانترین چاودا ساخببێته‌وه، ئه‌وان رووبه‌ڕووی سزای 15 ساڵ زیندانیكردن ده‌بێته‌وه و 5 هه‌زار دۆلاریشی پێده‌بژێردرێت.
وێنه‌كه له‌لایه‌ن ستیڤ مه‌ككیری، وێنه‌گری ئه‌مه‌ریكی له ساڵی 1984، له یه‌كێك له كامپه‌كانی په‌نابه‌رانی ئه‌فغانی له پاكستان گیراوه، ئه‌و كات وێنه‌كه بووه سونبولێك بۆ خراپی ره‌وشی په‌نابه‌ران به‌هۆی شه‌ڕی سۆڤیه‌ت له ئه‌فغانستان، به‌ڵام وێنه‌ی شه‌ربات ئه‌و كاته، به ده‌موچاوێكی ماندوو و دوو چاوی كراوه‌ی سه‌وزی جوان، به ته‌واوی جیهاندا بڵاوبووه‌وه و بووه‌ته به‌ناوبانگترین وێنه له مێژووی گۆڤاره‌كه‌دا.
شه‌ربات، به "مۆنالیزای شه‌ڕی ئه‌فغانستان" ناسێندرا، دواى ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی سۆڤیه‌تییه‌كیان، له ته‌مه‌نی 6 ساڵیدا، دایك و باوكی كوژران, رووى كرده پاكستان و له كامپێكی په‌نابه‌ران له نزیك پیشاوه‌ر ده‌ژیا.
دوای تێپه‌ڕبوونی 18 ساڵ به‌سه‌ر وێنه‌ی یه‌كه‌م، مه‌ككێری له ساڵی 2002 جارێكی دیكه به دیداری شه‌ربات ئاشنا بووه‌وه، كه ئه‌و كات دایكی 3 منداڵ بوو و دواى ئه‌و هه‌موو ساڵه، هێشتا چاوه‌كانی ده‌دره‌وشانه‌وه، شه‌ربات به وێنه‌گره‌كه‌ی راگه‌یاندووه، كه هیچ كات هه‌ستی به ئارامی و سه‌قامگیری نه‌كردووه و هیوای خواستووه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان ژیابا.
k24-
