میسی بە پێش ھەمووان کەوتووتەوە

میسی بە پێش ھەمووان کەوتووتەوە



لیونێل میسی ئەستێرەی یەکەمی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بەھۆی ئەو ئاستەی پێشکەشی دەکات , بووتە جێی گرنگی پێدانی سەرجەم دەزگاکانی راگەیاندن ..

لە دوایین راپرسی رۆژنامە بەناوبانگەکانی ئەوروپا , لیونێل میسی بە شێوەیەکی بەرچاو بە پێش کرستیانۆ رۆناڵدۆ کەوتووە ..
بەپێی راپرسیەکی رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بۆ دیاریکردنی باشترین یاریزانی جیھان , لیونێل میسی ٧٠% دەنگەکانی بەدەستھێنا , لەکاتێکدا کریستیانۆ رۆناڵدۆ تەنھا ٢٠% دەنگەکانی بەدەستھێنا ..

ھەروەھا لە راپرسیەکی رۆژنامەی مارکای نزیک لە یانەی ریال مەدرید لە ٥٨ % بەشداربوان دەنگیان بە میسی دا و ٢٦% دەنگی بە کریستیانۆ رۆناڵدۆ دا ..

ھەروەھا لە راپرسی رۆژنامە مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی میسی بە شێوەیەکی بەرچاو بەپێش کرستیانۆ رۆناڵدۆ کەوت , چونکە میسی لە ٨٣% دەنگەکانی بەدەستھێنا , بەڵام رۆناڵدۆ تەنھا لە ٣% دەنگەکانی بەدەستھێناوە ..

ھەرچەندە ئەم راپرسیانە یەکلاکەرەوە نین بۆ دیاریکردنی باشترین یاریزانی جیھان , بەڵام پێدەچێت ئاستی جەماوەری کرستیانۆ رۆناڵدۆ روو لە دابەزین بێت , بەپێچەوانەوەش میسی رۆژ لە دوای رۆژ ئاستی جەماوەری بەرزدەبێتەوە , ئەم ھاوکێشەیەش لە ١٣ مانگی کانوونی یەکەم بەدەردەکەوێـت , کاتێک گۆڤاری فرانس فۆتبۆل بە فەرمی باشترین یاریزانی جیھان دیاری دەکات ..
Payamner-
Top