كارتەر: ئۆپەراسیۆنی رەققە چەند هەفتەیەکی دیکە دەستپێدەکات
وەزیری بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند، بەر لە کۆتایی هاتنی ئۆپەراسیۆنی موسڵ، لە چەند هەفتەیەکی دیکەدا ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی رەققە لە سووریا دەستپێدەکات. هاوتا بەریتانییەكەشی دەڵێت، تەنیا هێزە عەرەبەكان بەشداری شەڕی رەققە بكەن.
"بەر لە كۆتایی موسڵ دەستپێدەكات"
ئاشتن کارتەر، وەزیری بەرگریی ئەمریکا (پێناتگۆن) لە هەڤپەیڤینێکیدا رۆژی چوارشەممە 26-10-2016 بەبێ ئەوەی ئاماژە بە کاتێکی دیاریکراو بکات رایگەیاند "لە چەند هەفتەی داهاتوو ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی رەققە دەستپێدەکات".
کارتەر راشیگەیاند، پلانی کۆنترۆڵکردنەوەی رەققە، كە پایتەختی دیفاكتۆی داعشە لە سووریا، چەند مانگێکە کاری لەسەر دەکرێت.
ئاشتن كارتەر رۆژی پێشتریش لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانی هاوبەشدا لەگەڵ هاوتا فەڕەنسییەکەی لە پاریس رایگەیاند، بەر لەوەی ئۆپەراسیۆنی موسڵ سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی رەققە دەستپێدەکات.
Rudaw-
