رووسیا یه‌كه‌م وێنه‌ی "ئه‌هریمه‌ن" بڵاوده‌كاته‌وه
رووسیا یه‌كه‌م وێنه‌ی مووشه‌كه نوێیه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه، كه به "ئه‌هریمه‌ن 2 – شه‌یتان 2" ناوده‌برێت و توانای وێرانكردنی رووبه‌ری وڵاتێكی وه‌ك فه‌ره‌نسای هه‌یه.
ئه‌وه‌ش به گه‌وره‌ترین هۆشداری داده‌نرێت، كه له‌لایه‌ن ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیاوه ده‌درێته وڵاتانی رۆژئاوا.
مووشه‌كه‌كه ناوی RS-28 و خێراییه‌ی ده‌گاته 4.3 میل (7 كیلۆمه‌تر له چركه‌یه‌كدا)، هه‌روه‌ها به شێوه‌یه‌ك درووستكراوه كه به‌هیچ جۆرێك سیسته‌می به‌رگری مووشه‌كی نایدۆزێته‌وه.
"ئه‌هریمه‌ن 2" توانای هه‌ڵگرتنی 4 مێگاتۆن كڵاوه‌ی ئه‌تۆمی هه‌یه و نزیكه‌ی 2 هه‌زار هێنده‌ی ئه‌و مووشه‌كه به هێزه، كه له ساڵی 1945 ئه‌مه‌ریكا هیرۆشیما و ناگازاكی پێ بۆردومانكرد.
k24-
