پاشای مه‌غریب 12 ملیۆن دۆلاری داوه‌ته هیلاری كلینتۆن
به گوێره‌ی ناوه‌ڕۆكی ئه‌و ئیمه‌یڵه‌ی سایته‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌و بڕه پاره‌یه، به دامه‌زراوه خێرخوازییه‌كه‌ی وه‌زیری پێشووی ئه‌مه‌ریكا دراوه، بۆ میوانداریكردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بووه، كه به ده‌ستپێشخه‌ری هیلاری كلینتۆن كۆبوونه‌وه‌كه له مه‌غریب ئه‌نجامدراوه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، هه‌ریه‌ك له وڵاتی سه‌نگافووره و هه‌رێمی هۆنگ كۆنگی چین، له كێبڕكێدابوونه بۆ ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه له یه‌كێك له‌و دوو شوێنانه ئه‌نجامبدرێت، به‌ڵام له كۆتاییدا، كۆبوونه‌وه‌كه له هۆتێلی پێنج ئه‌ستێره‌ی شاری مه‌راكیش, له ساڵی 2015 ئه‌نجامدرا.
هيلارى كلینتۆن كه له پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بووه، پاڵپشتییه‌كی ته‌واوی شا محه‌مه‌د مه‌غریبی كردووه و له رێگه‌ی بانكی هاورده و هه‌نارده‌كردنی ئه‌مه‌ریكا، ده‌سته‌به‌ری قه‌رزێكی 92 ملیۆن دۆلاری بۆ كۆمپانیایه‌كی مه‌غریبی كردووه.
كۆمپانیا مه‌غریبییه‌كه‌ش به بڕی 5-10 ملیۆن دۆلار، هاوكاری دامه‌زراوه خێرخوازییه‌كه‌ی هیلاری كردووه.
هوما عابدين, راوێژكار و متمانه‌پێكراوی هیلاری، له ئیمه‌یڵه‌كه‌دا، له باره‌ی رێككه‌وتنی كۆمپانیاكه و به‌نكه ئه‌مه‌ریكییه‌كه نووسیویه‌تی: "ته‌واوی كاره‌كه بیرۆكه‌ی هیلاری كلینتۆن بوو، نووسینگه‌ی هیلاری له‌گه‌ڵ لایه‌نی مه‌غریبی له په‌یوه‌ندیدابوونه و ئه‌وانیش 100% ئه‌و كاره‌یان له‌سه‌ر داوای هلاری كردووه و پاشای مه‌غریبیش وه‌ك هاوكاریكردنێك 12 ملیۆن دۆلاری داوه‌ته دامه‌زراوه‌ی كلینتۆن".
k24-
