ترامپ: ئەگەر ببمە سەرکۆمار بە توندترین شێوە دژی ئێران دەوەستمەوە
دوناڵد ترامپ به‌ربژێری کۆماریخوازەکان بۆ هەڵبژاردنی 2016ی ئەمەریکا ڕۆژی رابردوو له تویتەری خۆی به‌بێ ئاماژه به ناوی باقر و سیامه‌ك نمازی، دوو هاووڵاتیی ئەمەریكی – ئێرانی کەلە زیندانی ئێرانن نووسیویەتی: "ئێران دیسان كاری خۆی كرد، به بهندكردنێكی دوو كه‌سی دیكه دیهه‌وێ باج له ئەمەریکا وه‌ربگرێ."
ترامپ كۆماری ئیسلامیی ئێرانی وریا كرده‌وه و گەتی" ئه‌گه‌ر وه‌ك سه‌ركۆماری هه‌ڵبژێردرێت هیچ باجێك به‌م وڵاته ناده‌م و هیچ بابه‌تێكی دیكه له‌م پەیوه‌ندییه‌دا دووپات نابێته‌وه."
وێڕای مهحكوومكردنی ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ئه‌م دواییانه‌ی ئێران گوتی: "كۆماری ئیسلامی باش ئه‌وه بزانێ له‌مەودوا ئه‌مجۆره باجوهرگرتنانه دووپات نابێته‌وه و به توندی ڕه‌فتاریان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت."
سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی باجوهرگرتنی ئێران له ئەمەریكا كڕینه‌وه‌ی چه‌ند به‌ندكراو بوون كه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئۆباماوه كرا كه له‌لایه‌ن ترامپەوە وه‌ك پرۆپاگه‌نده دژی دێموكراته‌كان بۆ بانگەشەی هه‌ڵبژاردنی خۆی بۆ سه‌ركۆماری به‌كاری هێنا.
حه‌سه‌ن ڕۆحانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند كه "هه‌ڵبژاردنی ئەمەریكا له نێوان خراپ و خراپتردا ده‌بێ، هه‌ر بۆیه كاردانه‌وه‌ی ترامپی لێ كه‌وته‌وه و به توندی هه‌ڕه‌شه‌ی له ئێران كرد.
له مێژووی كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا ئه‌مه یه‌كه‌مجاره كه سه‌ركۆماری ئه‌م وڵاته له تەلەفیزیۆنی فەرمیی وڵاتهكهیەوە سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی ئەمەریكا قسه بكات.
باسنيوز
