كۆشكی سپی داوا دەکات ئێران پشتیوانی ئێران لە دەوڵەتی سووریا رابگرێت

كۆشكی سپی داوا دەکات ئێران پشتیوانی ئێران لە دەوڵەتی سووریا رابگرێت

گوتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی ئەمریكا، نێد پرایس، لە بەیاننامەیەكدا داوای لە ئێران کرد دەست لە پشتیوانیكردنی حكومەتی دیمەشق هەڵبگرێت.



نێد پرایس رایگەیاند: بەكارھێنانی چەكی كیمیاوی لە لایەن دەولەتی ئەسەد و پابەند نەبوونی بە بڕیارنامە نێودەوڵەتیەكان بە توندی ئیدانە دەكەین و داواكارین وڵاتانی ئەندام لە گروپی رێگریكردن لە چەكی كیمیاوی وەك ئێران و رووسیا كە بە ھێزی سەربازی پشتیوانی لە ئەسەد دەكەن، پابەندی یاساكان بن و پشتیوانی و یارمەتیەكانیان بۆ دیمەشق رابگرن.

ئەو بەیاننامەیە ئاماژەی بە بەكارھێنانی چەكی كیمیاوی لەلایەن سوپای ئەسەد لە چەند شارێكی سووریا لە ساڵانی ٢٠١٤ و ٢٠١٥دا کردووە.
Payamner-
Top