به‌رپرسێكى حكومى 44 هه‌زار نامه‌ى داواكارى هاوسه‌رگيرى بۆ نێردراوه
جێگرى سه‌رۆك وه‌زيرانى ويلايه‌تى بيهارى هيندستان، تيجاسۆى ياداف نزيكه‌ى 44 هه‌زار داواكارى هاوسه‌رگيرى له لايه‌ن ژنانى ويلايهتهكهيهوه ئاراسته‌كراوه.
ياداف ته‌مه‌نى ته‌نيا 26 ساڵه و ياريزانى كريكيت بووه پێشتر و دواتر روويكردووه جيهانى سياسه‌ت.
رۆژنامه‌ى تايمز ئۆف ئينديا، بڵاويكردووه‌ته‌وه، له رێگه‌ى خزمه‌تگوزارى واتسئاپه‌وه نزيكه‌ى 47 هه‌زار نامه بۆ ياداف ره‌وانه كراوون و له‌و ژماره‌يه 44 هه‌زاريان داوايانكردووه هاوسه‌رگيريان له‌گه‌ڵدا بكات و 3 هه‌زار نامه‌ش داوايان كردووه رێگه‌و بانه‌كان باش بكات.
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، ئه‌و ژنانه‌ى نامه‌يان بۆ ياداف ناردووه تێياندا باسيان له تايبه‌تمه‌ندێتى كه‌سايه‌تى خۆيان كردووه له‌وانه ره‌نگى رووخسار و باڵا و كێشى جه‌سته‌يان.
له‌و باره‌يه‌وه ياداف رايگه‌ياندووه، ئه‌گه‌ر من هاوسهرگيريم كردبا و ئه‌و نامانهشم بۆ هاتبان بێگومان ده‌بوونه كێشه‌يه‌كى گه‌وره بۆم، به‌ڵام سوپاس بۆ خوا هێشتا هاوسهرگيريم نه‌كردووه.
k24-
