گواردیۆلا پێچەوانەوەی ھەمووان بیر دەکاتەوە

گواردیۆلا پێچەوانەوەی ھەمووان بیر دەکاتەوە


پیپ گواردیۆلا راھێنەری یانەی مانشستەر ستی ئینگلیزی دەڵێت , شتێکی ئاساییە لە پێنج یاری نەتوانی سەرکەوتن بەدەست بھێنێیت ..

لەمیانەی لێدوانێکی رۆژنامەوانی گواردیۆلا رایگەیاند : راستە لە پێنج یاری رابردوو نەمانتوانیووە سەرکەوتن بەدەست بھێنین , بەڵام ئەمە شتێکی ئاساییە , چونکە ئەمە یاری تۆپی پێیە ..

گواردیۆلا گووتیشی : من یاریزانی تۆپی پێ بوویمە دەزانم یانە ھەبووە ١٠ یاری لەسەر یەک بردووتەوە , دواتریش پێنج یاری لەسەریەک دۆڕاوە , ئەمەش بەشێکە لە ژیانی تۆپی پێ ..

ھەروەھا راشیگەیاند : لە ئێستادا لەگەڵ یاریزانەکانم گفتوگۆ دەکەین بۆ ئەوەی لەم یارییانەی ئەم دواییە تێبگەین و ھۆکارەکانی سەرنەکەوتن بدۆزینەوە , دواتر رێگا چارەیەک بدۆزینەوە بۆ گەڕانەوە بۆ سەر رێچکەی سەرکەوتن و بەدەستھێنانی نازناوەکان ..
Payamner-
Top