ناوەندی ئاماری ئێران: ژمارەی بێکاران لە ئێران ڕوو لە هەڵکشانە
ناوه‌ندی ئاماری ئێران ده‌ڵێ ژومارەی دانیشتوانی بێكاری ئێران 500 هه‌زار كه‌س به‌رز بووەته‌وه و له‌لایه‌كی دیكەوە وه‌زیری ئابووریش ده‌ڵێ 670 هه‌زار هه‌لی كاریمان پێكهێناوه و ئه‌م ڕێژه‌یه‌ی دابه‌زاندووه.
بەپێی ڕاگەیەنە فەرمییەکانی ئێران عه‌لی ته‌یبنیا، وه‌زیری ئابووری و دارایی ئێران گوتی "گه‌شه‌ی ئابووری له ماوه‌ی 3 مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا لانیكه‌م سه‌دی 5% به‌رز بۆته‌وه و گوتی ئه‌م گه‌شه‌یه‌ش تا كۆتایی ساڵ به‌رده‌وام ده‌بێت."
پێشتر ناوه‌ندی ئاماری ئێران ڕایگه‌یاندبوو كه ڕێژه‌ی بێكارانی ئێران له به‌هاری ئه‌مساڵدا 500 هه‌زار كه‌سی پێوه زیاد بووه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كانی ناوه‌ندی ئاماری ئێران نرخی بێكاری له چاو به‌هاری ساڵی رابردوو سه‌دی ٤/١% به‌رز بووەته‌وه. به واتایه‌كی دیكه‌ی به‌م مانایه‌یه ڕێژه‌ی پێكهێنانی هه‌لیكاری پیشه‌سازیی دابه‌زیوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌ش ناه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌كانی پەرلەمان بۆ تاوتوێكردنی سیاسه‌تی پێكهێنانی هه‌لیكاری له به‌رنامه‌ی شه‌شه‌می گه‌شه، به‌رنامه‌كانی ده‌وڵه‌تی ڕۆحانیی به ناسه‌ركه‌وتوو زانی و پێی وایە نرخی بێكاری تا 15% به‌رز بووەته‌وه.
ناوه‌ندی ئاماری ئێران مانگی بانه‌مه‌ڕی ئه‌مساڵ نرخی گه‌شه‌ی ئابووریی له ساڵی 94 به‌پێی نه‌وت ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت دیاری كردبوو كه ئابووریناسان له‌سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌ن كه گه‌شه‌ی ئابووریی به‌ستراوه به نه‌وت هیچ هه‌لێكی كاری پیك ناهێنێ.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی ئامار حه‌شیمه‌تی ئه‌م كه‌سانه‌ی شوغڵیان هه‌یه له سه‌ره‌تای ده‌سبه‌كاری ده‌وڵه‌تی ڕۆحانی تا به‌هاری ئه‌مساڵ نزیك به 800 هه‌زار كه‌س دابه‌زیوه و نرخی بێكاری پاش 5 ساڵ بۆ جارێكی دیكه بۆ زیاتر له 12% به‌رز بووەوه.
بەپێی دوایین ئاماری بێکاریی ئێران کە دوێنێ لە ماڵپەڕی ئیرنا بڵاو کرایەوە، پارێزگای کرماشان کەلە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا لە ئاستی ئێران‌دا پلەی یەکەمی هەبووە، ئێستاش هەر ئەو پلەیەی هەیە و سەرەڕای بەڵێن و وادەی ئەسەدوڵلا رازانی، پارێزگای کرماشان بۆ بنبڕکردنی بێ‌کاری لەو پارێزگایە، نەتەنەیا هیچ هەولێک نەردراوە، بەڵکوو ڕێژەکەش زیاتر بووە.
جه‌لالی، سه‌رۆكی ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌كانی پەرلەمانی ئێران بەهاری ئه‌مساڵ ژومارەی دانیشتوانی بێكارانی ئێرانی بە 11 میلیۆن كه‌س مه‌زنده كرد.
باسميوز
