لاڤرۆڤ: ناسه‌قامگيرى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ئه‌نجامى سياسه‌تى خۆرئاوايه
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا سێرگى لاڤرۆڤ رايگه‌ياند، ناسه‌قامگيرى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ئه‌نجامى ئه‌ندازه‌ى جيۆسياسى خۆرئاوايه.
له ميانى وتارێكدا كه له كۆنگره‌ى زانستى "خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست: ئاراسته و ئاسۆكان"، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 20ى تشرينى يه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌رى 2016، پێشكه‌شيكرد، لاڤرۆڤ گوتى: هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى سيستم و دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ت و دابه‌شكارى بێ بناغه بوونه‌ته سه‌رچاوه‌ى نائارامى و كێشه‌ى زۆر له عێراق و سووريا و يه‌مه‌ن و ليبيادا.
هه‌روه‌ها گوتى: ئه‌و ره‌وشه هۆكاره‌كه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و نه‌خشه سياسى و ئه‌نداز جيۆسياسييه هه‌ڵه‌يه‌ى خۆرئاواييه‌كان گرتوويانه‌ته به‌ر.
روونيشيكرده‌وه، ده‌ستتێوه‌ردان له كاروبارى ناوخۆى وڵاتان و هه‌وڵدانيان بۆ گۆڕينى سيستمه نه‌ياره‌كانيان بوونه‌ته سه‌رچاوه‌ى پشێوييه‌كانى ناوچه‌كه.
K24-
