ئێران.. لە زیندانی کەرەج 14 بەندکراو لەسێدارە دران
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، سەرجەم ئەو بەندکراوانە کە ئەمڕۆ لەسێدارە دراون، تۆمەتەکەیان بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە مادە هۆشبەرەکان ڕاگەیەندراوە.
بەپێی هەمان سەرچاوە ناوی ئەو بەندکراوانە بریتییە لە "عەباس کەرەمی، حەمید سابیر، حەمید بابایی، حەمید نەزەری، پەیمان سەبلانی، گەنجعەلی چکەزادە، ڕەزا سەبزی، خودامعەلی پیرزادە، خەشایار ئاهەنی، عەلی ئەکبەر ڕیگی، سەعید زەکەریا، مورتەزا ئەمینی، شاهین ئەمینی و مەهدی گراوەند."
لەسێدارەدانی بەکۆمەڵی ئەو بەندکراوانە لە ئێران کە هەتا ئێستا هەیچکام لە ڕاگەیەنە فەرمییەکانی ئێران ئاماژەیان پێ نەکردووە، لە کاتێک دایە کە باسی هەڵوەشانەوە یان کەمکردنەوەی سزای تۆمەتبارانی مادە هۆشبەرەکان لە ئێران لە پەرلەمانی ئێران و دەزگای دادوەری هاتووەتە بەرباس.
بەپێی ئاماری میدیاکانی ئێران زۆرینەی بەندکراوان لە ئێران بە تۆمەتی مادە هۆشبەرەکان و دیارەدە کۆمەڵایەتییەکان دەستگیر کراون و زرینەی ئاماری سێدارەکانی ئێرانیش هەر بە تۆمەتی بەکارهێنانی مادە هۆشبەرەکانە.
باسنيوز
