ئێران: داوا لە هاووڵاتیان دەکەین بۆ کاری زەروور نەبێت سەردانی تورکیا مەکەن
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی نیوە فەرمیی ئیسنا و بە پشتبەستن بە ئاگاداریی باڵیۆزخانەی ئێران لە تورکیا، ئەو هەڵوێستەی ئێران پاش ئاگادارکردنەوەی ڕێکخراوی زانیاری و ئاسایشی تورکیا (میت) هاتووە کە ئەگەری هەیە هێرشی ترۆریستی لەو وڵاتە ڕوو بدات.
لە بەشێکی دیکەی ئاگادارییەکی باڵیۆزخانەی ئێران لە تورکیادا هاتووە "لانیکەم لە چوون بۆ شوێنە گشتی و قەرەباڵغەکانی تورکیا خۆیان ببوێرن."
دوێنێ قایمقامیەتی ئەنقەرە بەڕێوەچوونی هەرچەشنە کۆبوونەوە و خۆپیشاندانێکیان لەو شارە هەتا کۆتایی مانگی نۆڤەمبەر قەدەغە کرد و هۆکارەکەشی بۆ بوونی هەندێ زانایری لەبارەی ئەگەری ڕوودانی کردەوەی تیرۆریستی گەڕاندووەتەوە."
لە دوو شاری ئەنقەرە و ئیستەنبووڵ چەندین کردەوەی خۆکوژی و تیرۆرسیتی ڕوویان داوە و لە چەند مانگی رابردووشدا چەند هیرشێک بۆ سەر هاووڵاتیانی ئێران لە شارەکانی تورکیا روویان داوە.
باسنيوز
