لێپرسراوانی ئەفغانستان: زیاتر لە 200 سەربازو پۆلیس كوژراون

لێپرسراوانی ئەفغانستان: زیاتر لە 200 سەربازو پۆلیس كوژراون

لێپرسراوانی ئەفغانستان كوژرانی زیاتر لە 200 ئەندامی هێزەكانی ئاسایشی وڵاتەكەیان راگەیاند، ئەوەش لەهێرشەكانی ئەمدواییەی تاڵیبان لەپارێزگای هەلمەند باشوری ئەو وڵاتە.

عەبدول مەجید ئاخونزادە، جێگری ئەنجومەنی شارەوانی‌و شیر موحەمەد ئاخون پەرلەمانتار ئاشكرایانكرد كەژمارەی ئەو سەربازو پۆلیسانەی كە لە 10 رۆژی رابردوودا لەدەوروبەری "لەشكرگا" كوژراوون زیاتر لە 200 كەسن هەروەها 100 سەربازو پۆلیسی دیكە برینداربوون.

سەرباری برینداربوونی 45 هاوڵاتی سیڤیل.

ئەو دوو بەرپرسەی ئەفغانستان رایانگەیاند كە لەماوەی 15 ساڵی رابردووداو لەوكاتەوەی كە رژێمی تالیبان لەساڵی 2001 لەلایەن ئەمریكاوە روخێنرا پارێزگای هەلمەند بارودۆخی ئەمنی هێندە خراپ نەبووە .

تالیبان زۆربەی ناوچەكانی هەلمەندی كۆنترۆڵكردووە كە سەرچاوەی زۆرینەی هیرۆینی جیهانە لەساڵی رابردوودا.
Xandan-
Top