پێدەچێت ڕوسیا سیستمی بەرگریی ئاسمانی بۆ توركیا دابین بكات
لەدواهەمین كۆبونەوەی نێوان ڤلادیمێر پوتین-ی سەرۆكی روسیاو و رەجەب تەیب ئەردۆغان-ی هاوتا توركییەكەیدا، باس لەدابینكردنی سیستمی بەرگریی ئاسمانی لەلایەن مۆسكۆوە بۆ ئەنقەرە كراوە.
دیمیتری پسكۆڤ وتەبێژی كۆشكی سەرۆكایەتی روسیا (كرملین) لە یەریڤانی پایتەختی ئەرمینیاوە بەرۆژنامەنووسانی راگەیاند، پوتین و ئەردۆغان باسیان لەچەند جۆرێكی جیاوازی سیستمی دژی موشەكیان كردوە، پێداویستییە هەمەجۆرەكان كە ڕوسیا دەتوانێن تاووتوێیان بكات ئەگەر خواستێكی لەو جۆرە لەلایەن لایەنی توركییەوە هەبێت وەك رۆیتەرز بڵاویكردۆتەوە.
هەفتەی رابردوو هەردوو سەرۆكی ڕوسیاو سەرۆكی توركیا لەكۆنگرەی وزەی جیهانیدا لە ئەستەنبوڵ چاویان بەیەك كەوتو كۆبونەوە.
دوای ئەوەی لە 25ی تشرینی دووەمی 2015 سوپای توركیا فڕۆكەیەكی جەنگی ڕوسیای لەسنوری سوریا خستەخوارەوە، پەیوەندییەكانی ئەو دوو وڵاتە بەتەواوی گرژیو ئاڵۆزی تێكەوت.
بەڵام لەناوەڕاستی ئەمساڵدا رەجەب تەیب ئەردۆگان داوای لێبوردنی لەروسیا كردو بەڵێنی قەرەبووكردنەوەی خێزانی زیانلێكەوتووانی ئەو رووداوەی دا بۆ ئەو مەبەستەش سەردانی ڕوسیای كرد، بەو هۆیەشەوە پەیوەندییەكانی مۆسكۆو ئەنقەرە ئاسایی بوونەوە.
Xandan-
